شارپرێس:
یانەی پاریس سانجێرمان
بە ئەنجامێکی گەورە و لە یارییەکی ئاسان و پڕگۆڵدا توانی لە یانەی گوینگامپ
بباتەوە و سێ خاڵی یارییەکەی بە نۆ گۆڵ یەکلاکردەوە.
لە بەردەوامی
یارییەکانی هەفەتی 21 ی خولی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان لە یارگای ماڵی خۆی میوانداری
گوینگامپ کرد و بە 9 گۆڵی بێوەڵام یارییەکەیان بردەوە.
گۆڵەکانی پاریس لە
رێگەی کیلییان ئێمباپێ کە هاتریکی تۆمارکرد، ئیدیسۆن کاڤانی سێ گۆڵ بە هەمان شێوە
هاتریکی تۆمارکرد، نەیمار داسێلڤا دوو گٶل و گۆڵەکەی دیکەش لە رێگەی تۆماس
مونیێرەوە بوو توانیان بە ئاسانی سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان ببەن.
پاریس سانجێرمان بە
53 خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندی گرتووە و گونگامپیش لە کۆتا پلەی ریزبەندییە بە 14
خاڵ.
هـ ـ ر