وێنە.. شاژنە ئەلیزابێس یاساكانی هاتووچۆ پێشێل دەكات

جیهان

20/01/2019‌ 849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا، لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل، یاساكانی هاتووچۆی پێشێل كردووە.

بەپێی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، شاژن لەكاتی لێخوۆڕی ئۆتۆمبیل، پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە، كە ئەوەش پێشێلكردنی یاساكانی هاتووچۆیە.

شاژن، كە تەمەنی 92 ساڵەو لەكاتی شۆفێریكردن بە ئۆتۆمبیلێكی "رێنج رۆڤەر" دەركەوتووە، كە پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەەو هەنگاوەی شاژن لەكاتێكدایە، دوو رۆژ پێشتر شازادە فیلیپی هاوسەری تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بووە.

بەپێی یاساكانی بەریتانیاش، هەر كەسێك ئۆتۆمبیل لێبخوڕێت‌و پشتێنی سەلامەتی نەبەستێت، ئەوە دەبێت سزا بدرێت 100 جونەی ئیستەرلینی.

هـ ـ ح