لوتكەی دووەمی نێوان واشنتۆن و پیۆنگیانگ بەڕێوەدەچێت

جیهان

20/01/2019‌ 280 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای سەردانەکەی نوێنەری کۆریای باکور بۆ ئەمریکا تڕەمپ بڕیاری دووەمین کۆبونەوەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون دا و دەشڵێت "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆریای باکوور بەرەو پێشدەچن".

"بڕیارە کۆتایی مانگی شوبات لووتکەی دووەمی دیکەی نێوان واشنتن و پیونگ یانگ بەڕێوەدەچێت کە بەمەبەستی ئەمریکا لەو دیدارە لوتکەییە داماڵینی چەکی ئەتۆمییە لەلایەن کۆریای باکوورەوە و لە بەرامبەردا ئەمریکا سزاکانی سەر کۆریای باکوور هەڵدەگرێت"، ئەمەش بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەری فۆکس نیوزی ئەمریکی.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاندوە  "ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ نوێنەری کۆریای باکوور ئەنجامدا و کۆبوونەوەیەکی تایبەت بوو کە  نزیکەی دوو کاژێری خایاند و رێک کەوتین و ڕەنگە کۆتایی مانگی شوبات کۆببینەوە".

 

دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەداوە "وڵاتێکمان بۆ کۆبوونەوە هەڵبژاردووە دوایی ئاشکرای دەکەین و  من و کیم جۆنگ ئوونیش هیوای زۆرمان بەو کۆبوونەوەیە هەیە".

هەروەها سەرەتای هەفتە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هۆتێلێک لە واشنتن پێشوازی لە شاندێکی کۆریای باکوور کرد کە بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگری پیۆنگیانگ سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد.

دۆاناڵد ترەمپ دەربارەی ئەو کۆبونەوەیە وتویەتی "کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەو شاندە زۆر باشبووە، دەشڵێت پێشکەوتنی باش لەگەڵ کۆریای باکوور روودەدات بەڵام میدیاکان رووماڵی ناکەن".

یەکەمین لووتکەی ترەمپ لە گەڵ کیم جۆنگ ئوون لە سەنگاپورە لە 12ی حوزەیران بەڕێوەچوو، ئەم لووتکەیە کە بە کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆکی کۆریای باشوور و رابەری کۆریای باکوور دەستیپێکرد.

هـ ـ ر