چەكی قورس‌و پێشكەوتوو دەكەوێتە دەست شەرڤانانی یەپەگە

کوردستان

20/01/2019‌ 3579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی رۆژنامەی "یەنی عەقد"ی توركی، بڕیاری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا، بەسوودی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە دەشكێتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، سوودی شەرڤانانی یەپەگە بەو بڕیارەی دۆناڵد ترامپ ئەوەیە، كە چەكێكی زۆری پێشكەوتوو قورس، دەستیان دەكەوێت، دوای ئەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا دەكشێنەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، رێژەیەكی زۆر لەموشەكی دژە تانكی جۆری "جیفلین Javelin و تاو  Tow" لەدەست هێزەكانی ئەمریكایەو بەكشانەوەیان ئەو چەكانە دەكەوێتە دەست شەرڤانان.

هەروەها ئاشكرایكردووە، كە ئەو چەكانە ئێستا لە ناوچەیەكی مەنبەج عەنبار كراون‌و پێشتر ئەمریكا بۆ شەڕی داعش رەوانەی ئەو ناوچەی كردووەو ئێستاش رێژەیەكی زۆر لەو چەكانە ماون.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 19ی مانگی رابردوو بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا دەركرد، كە ئەو بڕیارە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروستكردووەو كاردانەوەكانیش بەردەوامە.

هـ ـ ح