شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى تایمز- راپۆرتێكى لویز كالاهانى بلاوكرده‌وه، ده‌رباره‌ى ئه‌و هێرشه خۆكوژیه‌ى هه‌فته‌ی رابردوو له سوریا و رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌رَانه‌وه‌ى داعش و هاوكاته له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كان.
لویز كالاهانى له راپۆرته‌كه‌دا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى مه‌نبه‌ج 15 كه‌سى تێدا كوژران كه چواریان ئه‌مه‌ریكى بون، داعش هه‌ر زوو به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌كه زۆر هێمنه‌و نزیكه‌ى 100 كیلۆمه‌تر له هێڵه‌كانى شه‌ڕه‌وه دووره.
ناوبراو واى ده‌بینێت ته‌قینه‌وه‌كه وه‌بیرهینانه‌وه بوو به‌وه‌ى دوای كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆشاییه‌ك جێ ده‌هێڵێت، كه ره‌گى وێرانكردن و توندره‌وى تێدا گه‌شه ده‌كات، باسى له‌وه‌ش كردوه ته‌قینه‌وه‌كه له پاش بریارى كشانه‌وه‌ى هیزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دێت له سوریا، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى بڕیاره‌كه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه‌وه.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكیه‌كان توانیان رێكخراوى داعش تێك و پێك بشكێنن، ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ى به سه‌دان كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بوه‌وه له سوریاوه تا عێراق، كه‌چى ته‌نها پارچه زه‌ویه‌كى له دۆڵى فورات به ده‌سته‌وه مابوو، بۆیه هۆشدارى ئه‌وه ده‌دات، ته‌قینه‌وه‌ى چێشتخانه‌كه‌ى مه‌نبه‌ج به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكیه‌كان له پاش خۆیان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه جێده‌هێڵن و داعش‌یش به‌هێز ده‌بێت.
پاش چه‌ندین ساڵ له شه‌ڕى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و شه‌ڕڤانه كورده‌كان، ئینجا رێكخراوى داعش پاشه‌شه‌یان كرد‌و بڕوا وا بو له‌ناوچون، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كانى سوریا و عێراق تواناى رێكخراوه‌كه ده‌رده‌خات به‌وه‌ى پشت به شه‌رى پاتیزانى ده‌به‌ستن.
نوسه‌ر چاره‌نوسى شارى مه‌نبه‌ج زۆر به گرنگ ده‌زانێت، به‌وه‌ى توركه‌كان به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ى ده‌ركردنى كورده‌كانى تیدا ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل رێكخراوێكى تیرۆریتسین، له‌لایه‌كى تره‌وه هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا چاودێرى شاره‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وی ده‌ست به‌سه‌ریدا بگرن، چونكه به‌شار ئه‌سه‌د په‌یمانى داوه سه‌رجه‌م خاكه‌كه‌ى بگرێته‌وه‌و له بستێكى خۆش نه‌بێت.
له كۆتاییدا نوسه‌ر پێى وایه هه‌ریه‌ك له هیزه‌كانى حكومه‌ت و ئه‌و به‌رهه‌لستكارانه‌ى توركیا پالپشتییان لێ ده‌كات چاوه‌ڕوانى هه‌لێكن بۆ ئه‌وه‌ى په‌لامارى شاره‌كه بده‌ن و كورده‌كانى تێدا ده‌ربكه‌ن. بڕواى نوسه‌ر وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ریكخراوى داعش ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، هه‌روه‌ك له سارى كه‌ركوكدا رویدا له ساڵى 2017، پاش ئه‌وه‌ى میلشیا شیعه‌كان كوردیان له‌و شاره ده‌ركرد، رێكخراوى داعش ده‌ستى به جم و جوله‌كانى كرده‌وه.