هۆشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی هه‌رێم بڕیاره‌ بیداته‌ سۆمۆ كێشه‌یه‌كی بودجه‌ی عێراقه‌

عیراق

20/01/2019‌ 1355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ (یەکشەممە) و سبەی دو رۆژی گرنگن لە یەکلاکردنەوەی ماددە ناكۆكه‌كانی نێو بودجه‌ی گشتی عێراق.

هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان، له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بودجه‌ بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند، " ڕێژه‌ی دیاریکراو بۆ پارێزگاکانی نەوت بەرهەمدەهێنن بە تایبەت بەسرە، ڕێژه‌ دیاریکراو بۆ ئەو پارێزگایانەی کە بە شەڕی داعش وێرابوون، نەوتی هەرێم و ئەو ڕێژه‌یه‌ی بریارە بیداتە سۆمۆ و حاڵەتی ئیلتیزامنەکردنی هەرێم بە ناردنی نەوت، لە گرنگترین ناکۆکیەکانن و ئەو ماددانەی تایبەتن بەو کێشانەوە دوامانخستون بۆ گفتۆگاکانی کۆتایی".

هۆشیار عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌شكردوه‌، " لەوكۆپیه‌ی کە لە حکومەتەوە هاتوە باسی کێشەی پارەی جوتیارانی تێدا نیە، ئەمرۆ جارێکی تر کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیاران بە هەوڵی ئەندامە کوردەکانی لیژنه‌ی دارایی بە برگەیەکی سەربەخۆ خرایەوە ناو بودجه‌وه‌‌و و جێگیر کرا".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، چاوەرواندەکرێت سێشەممە یاخود چوار شەممە رەشنوسی بودجه‌ی 2019 ئامادەبێت بۆ دەنگدان .

ر . ج