شارپرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، تاران ئامۆژگاریی سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراقی كردووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وڵاته‌كه‌یان ده‌ربكه‌ن.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌تویته‌ری خۆی بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌رپرسانی ئێران په‌یامیان داوه‌ته سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق، كه له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدان له‌نێو په‌رله‌مانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ربكه‌ن.
هۆشیار زێباری كه كابینه‌ی پێشووتری حكومه‌تی عێراق وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو ده‌شڵێ، به‌مزووانه ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته پرسێكی سه‌ره‌كی له‌عێراق.
ماوه‌یه‌كه لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق كه نزیكن له‌ئێران، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه په‌رله‌مانی عێراق ناچاربكه‌ن كردنه ده‌ره‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق په‌سه‌ند بكات، ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدا، ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق باسكردووه، هۆشداریی وڵاته‌كه‌یشی له‌وباره‌یه‌وه داوه‌ته سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق.
ڕ . ج