زەعفران توانای سێكسی بەهێز دەكات‌و دژی نەخۆشی شێرپەنجەشە

جیهان

22/01/2019‌ 1719 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی بواری پزیشكی چەند سوودێكی زەعفەران-یان ئاشكراكرد، كە گرنگییەكی زۆری لەبواری پزیشكی هەیە.

بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان زەعفەران رۆڵێكی باشی هەیە لەبەهێزكردنی توانای سێكسی مرۆڤ، هەروەها لەناوبەری خانە شێرپەنجەییەكانی جەستەیەو هۆكارێكیشە بۆ كەمكردنەوەی كێش.

توێژینەوەكە لەسەر چەند كەسێك تاقیكراوەتەوە، كە هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی زەعفەرانیان خواردووە، كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر دروست بووە، بەوەی توانای سێكسیان زۆر بەهێز بووە.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە بەهۆی بوونی مادەی "Crocus sativus" لەناو زەعفەران ئەو سوودانەی هەیە، بەتایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان‌و لەناوبردنی.

هـ ـ ح