شارپرێس:
واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان‌و پاشان ڕاسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه، شارپرێس-یش ناوی ئه‌و فراكسیۆنانه ئاشكراده‌كات كه متمانه به‌كابینه‌ی نۆ ناده‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك پێكهێنه‌ری كابینه‌ی نۆ هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م مانگه متمانه به كابینه‌ی نۆ ببه‌خشرێت، كه وا بڕیاره مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی بكات، به‌گوێره‌ی وته‌ی شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی به‌ره‌و ئیسلاح به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونی داوه، هاوكات متمانه‌ش به‌كابینه‌ی نۆ نادات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كه نۆ ئه‌ندامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ره‌و ئیسلاح ئه‌وانیش متمانه ناده‌نه سه‌رۆك وه‌زیران‌و كابینه‌كه‌ی، تا ئێستاش دیار نیه ئاخۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌شداریی له كابینه‌ی نۆ ده‌كات، یاخود ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن‌و ئه‌ویش هاوشێوه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و به‌ره‌و ئیسڵاح متمانه نابه‌خشێته حكومه‌تی نوێ.
پێشتریش حزبی شیوعی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئۆپۆزسیۆنبوونی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه یه‌ك نوێنه‌ری هه‌یه ڕاگه‌یاند، ئاماژه به‌وه‌شدرا ئه‌وان متمانه به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ن.
كۆی ئه‌و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و سێ فراكسیۆنه‌ی كه بڕیاریانداوه متمانه به كابینه‌ی نوێ نه‌ده‌ن، 15 په‌رله‌مانتاره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پاش كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و یه‌كێتی له‌باره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌وه ڕێككه‌وتوون.
ڕ . ج