دیاریكردنی زەهایمەر 10 ساڵ پێش لە دەركەوتنی

تەندروستی

23/01/2019‌ 1459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەیەك لەلێكۆڵەرانی نێودەوڵەتی توانیویانە پڕۆتینێكی نوێ لەخوێنی مرۆڤدا بدۆزنەوە، كە ئەگەری دیاریكردنی تووشبوون بەزەهایمەر دەساڵ زووتر لەكاتی خۆی دیاریدەكات.

ئەو پڕۆتینە وەك نموونەیەكی جێمتمانە كاردەكات و بەلێكدانەوەوە و شیتەڵكردنی دەتوانرێت دەیەیەك پێش لە دەركەوتنی نیشانەكانی زەهایمەر بەئەگەرێكی زۆرەوە لەبارەی نەخۆشی زەهایمەرەوە ئاماژەكانی نەخۆشییەكە دەربخات.

نەخۆشی زەهایمەر لەنموونەی ئەو نەخۆشیانەیە، كە دروستبوونی لەجەستەدا زۆر بەئارامی دەستپێدەكات و قۆناغی قورسبوونی ئەو لە پاش 10 ساڵێكدا بەتەواوی ڕوودەدات. 

لەو ڕووەوە ناسینەوەی شێوازەكانی ناساندنی خێرایی ئەم نەخۆشییە گرنگەو لە دەرمانی ئەودا كاریگەرە، كە ئەو پڕۆتینەی لەو تاقیكرنەوەی خوێنەدا لێكدانەوەی بۆكرا،  Nflی ناوە، بوونی لەخوێندا، پیشاندەری زیانگەیاندن بەخانەكانی مێشك‌و دەستپێكی نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە دەردەخات.

ناساندنی ئەو پڕۆتینە لەجەستە كەمێك سەخت و ئاڵۆزە، بەڵام لێكۆڵەران بەلێكدانەوەی زانیاری پەیوەست بەسەدان كەسی تووشبوو بەنەخۆشی زەهایمەر توانیویانە شێوازێكی ناساندنی ئەم پڕۆتینە بدۆزنەوە، كە لێكۆڵەران هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، بەسوودوەرگرتن لەو شێوازە تەنانەت ئەگەرەكانی تووشبوونی یەكێك لە ئەندامەكانی خێزان بە زەهایمەریش پیشبینی دەكات.

بەپەلە