كاتە گونجاوەكانی خەوتنی منداڵان لەتەمەنە جیاوازەكان

تەندروستی

24/01/2019‌ 966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەوتەی لێكۆڵەران، ڕادەی خەوی پێویست بۆ هەر منداڵێك لەتەمەنی جۆراوجۆردا جیاوازی هەیە.

هەر بەوتەی لێكۆڵەران منداڵان لەهەر تەمەنێكدا خەوێكی دیاریكراویان پێویستە، كە دەتوانین بەو شێوەی خوارەوە لە شەو وڕۆژێكدا گوزارشتیان لێبكەین.

ساوایان، (4 تا 12 مانگی)، 12 تا 16  سەعات خەو پێویستە.

منداڵانی تازەپێگرتوو، (1 تا 2 ساڵان)، 11 تا 14 سەعات پێویستە.

قۆناغی تا باخچەی ساوایان، (3 تا پێنج ساڵ)، 10 تا 13 سەعات خەو پێویستە.

قۆناغی سەرەتایی، (6 تا 12 ساڵان)، 9 تا 12 سەعات پێویستە.

مێردمنداڵی، (13 تا 18 ساڵان)، 8 تا 12 سەعات خەو پێویستە.