شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تله‌سى و روسیا له چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى رۆكێتى نوێى روسیا به‌وه‌ى مه‌ترسیه له‌سه‌ر ئه‌وروپا، شكستى هێنا، و ئه‌مه‌ریكاش نزیك ده‌بێته‌وه له كشانه‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى سه‌ره‌كى بۆ سنورداركردنى چه‌كى ناوه‌كى.
له میانى كۆبونه‌وه‌ى ناتۆ‌و روسیا له برۆكسل، نێرده‌ى 29 وڵاته‌كه‌ى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تله‌سى داوایان له روسیا كرد سیسته‌مى رۆكێتى كرۆز له‌ناوبه‌رێت كه تواناى هه‌ڵگرتنى كلاوه‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه، پێش ئه‌و كاته‌ى بۆى دانراوه له 2ى فبرایه‌ر.
بڕیاره ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ده‌ست به پرۆسه‌ى كشانه‌وه ده‌كات له په‌یماننامه‌ى هێزه ئه‌تۆمیه‌كانى ناوه‌ند مه‌وداى مۆكراو له ساڵى 1987، و له سه‌ره‌تاى دیسه‌مبه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ى به مۆسكۆ راگه‌یاندوه و روسیاى به پێشێلیكردنى په‌یماننامه‌كه تۆمه‌تبار كردوه‌و روسیاش ره‌تى ده‌كاته‌وه پێشیلكارى كردبێت.
ینس ستولتبرگ، ئه‌میندارى گشتى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له پاش كۆبه‌نه‌وه‌كه رایگه‌یاند، په‌یماننامه‌كه له مه‌ترسیه‌كى راسته‌قینه‌دایه، هه‌رچه‌نده روسیا پایه‌ندیه‌كانى به خێرایى ده‌رببڕێت باشتره، په‌یماننامه‌كه نرخى نیه ئه‌گه‌ر رێزى لێ نه‌گیرێت، كێشه‌كه په‌یوه‌ندى به رۆكێته روسیه‌كانه‌وه هه‌یه له ئه‌وروپا.
ئه‌میندارى گشتى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه هه‌رچه‌نده كۆبونه‌وه‌كه‌ى به پیشه‌یى وه‌سف كرد، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، "روسیا هیچ ته‌نازولێكى نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌شى رون كرده‌وه تا ئێستاش هیوا ماوه بۆ بۆ پێشكه‌وتنى بوارى دیبلۆماسى له ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش مانگه‌ى پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت".
واشنتۆن مۆسكۆ به په‌ره‌پێدانى رۆكێتى كرۆزى ناوه‌ند مه‌ودای تۆمه‌تباركرد كه تواناى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه و ده‌توانێ بگاته شاره ئه‌وروپیه‌كان، و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى په‌یماننامه‌ى سه‌رده‌مى جه‌نگى سارده به‌وه‌ى رۆكێته‌كان له ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌رى ئه‌وروپا بمێنێته‌وه، كه‌چى له‌م هه‌فته‌یه‌دا روسیا رۆكێته‌كانى خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه رۆكێته‌كان كورت مه‌ودان و له ده‌ره‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى هێزه ئه‌تۆمیه ناوه‌ند مه‌وداكانن. و دوورترین مه‌وداى رۆكێته‌كه ده‌گاته 480 كلم .
په‌یماننامه‌كه هه‌بون یاخود تاقیكردنه‌وه‌ى رۆكێتى كرۆزى مه‌ودا 500 و 5500 كیلۆمه‌تره قه‌ده‌غه ده‌كات، سه‌ره‌ڕاى به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌كى له‌م جۆره رۆكێتانه.
روسیا له‌لاى خۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى هه‌نجه‌ت ده‌دۆزێته‌وه تاوه‌كو له په‌یماننامه بكشێته‌وه به‌هه‌رحاڵێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ى رۆكێتى نوێ په‌ره پێبدات.