یۆنان چاوەڕێی لەدایكبوونی منداڵێك لەسێ‌ باوان دەكات

جیهان

27/01/2019‌ 2338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی یۆنانی بەنیازی هێنانە دونیای منداڵێكن، ئەوەش تۆو هێلكەی سێ‌ باوان.

منداڵەكە لەهێلكەدانی ژنێكی 32 ساڵ دانراوە، كە هێلكەی ئەو منداڵە هی ژنێكی ترەو لەرێگەی تۆی پیاوێكەوە پیتێنراوەو ئێستا پزیشكەكان چاوەڕێی لەدایكبوونی دەكەن.

پزیشكەكان سەر بەكۆلیژی پزیشكی زانكۆی بەرشەلۆنەی ئیسپانین، كە پێشتر ئەو تاقیكردنەوەیان لەسەر ئاژەڵان ئەنجامداوەو سەركەوتوو بوون.

ئەو پرۆژەیە لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی زانكۆ ئیسپانییەكەیەو ئەگەر سەركەوتوو بێت، وەك پرۆژەیەك لەهەموو ئەوروپا جێبەجێدەكرێت، ئەوەش ب‌و ئەو دایكانەی كێشەی منداڵبوونیان هەیە.

هـ ـ ح