وێنە.. نەخۆشی شێرپەنجە رووخساری ئەسما ئەسەدی بەتەواوی گۆڕیوە

جیهان

27/01/2019‌ 3207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای تووشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك، جارێكی تر ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا دەركەوت.

ئەسما ئەسەد لەمیانی سەردانێكی بۆ بریندارێك بەناوی حەسەن عەلی خەتیب لەگوندی "المراح " لەناویەپەكی ریفی دیمەشق دەركەوت، كە لەچەند وێنەیەكدا دەردەكەوێت ئەسما ئەسەد گۆڕانكاری زۆر لەرووخساری دروست بووە.

ئەسما لەماوەی رابردوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بوو، كە بەدرێژایی ئەو ماوەیە چارەسەری وەرگرتووەو بەهۆی ئەو نەخۆشییەشەوە گۆڕانكاری زۆر لەرووخساری دروست بووە.

ماوەی رابردووش راگەیەنرا، كە ئەسما ئەسەد قۆناغی یەكەمی چارەسەرەكانی نەخۆشییەكەی وەرگرتووەو ئێستا دۆخی تەندروستی بەرەو باشتر دەڕوات.