١٠ رێگای سرووشتی بەبێ پزیشک و دەرمان بۆ کۆتاییهێنان بە گوشاری خوێن

تەندروستی

27/01/2019‌ 3459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس.. ئاکۆ عبدالله ئاڵی:

لە جیهاندا دەیان ملیۆن کەس گرفتارن بەدەست نەخۆشیی پەستانی خوێنەوە ، کە زۆر جار بەهۆی خراپی سیستەمی خواردنەوەیە، وەک خواردنی برێکی زۆر خوێ یان خواردنی سوورەوەکراو ، یاخود بەهۆی بوونی گرفتی تەندرووستی دیکەوەیە.

  لیکۆڵینەوەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەوە دەردەخەن کە هەر ١ کەس لە ٣ کەسی پێگیشتوو تووشی نەخۆشیی بەرزی پەستانی خوین کە ناسراوە بە ( بکوژی بێدەنگ) بووە ، کە یەکێک لە مەترسییەکانی بریتییە لە نەخۆشی دڵ.

لێرەدا ١٠ ریگای کاریگەر باس دەکەین کە کاریگەریی هەیە لەسەر راگرتنی هاوسەنگی پەستانی خوێن، بەبی ئەوەی پەنا ببرێتە بەر راوێژکردن بە دوکتۆر یان پیویستیت بەبەکارهێنانی دەرمان هەبێت :

وەرزش کردن
تاوەکو  تێکرای لیدانی دڵی مرۆڤ و هەناسەدانی لەڕیگای وەرزشکردنەوە زیاد بکات وەکو ( سەرکەوتن بەسەر قادرمە و رۆیشتن بە پێ)  وادەکات دڵی مرۆڤ بەهیز تر بێت و گوشارێکی کەمتر بۆسەرد دل درووست دەبی بۆ هینان و بردنی خوێن، ئەمەش وادەکات گوشار هەم لەسەر شاخوێنبەر کەمببیتەوە ، هەم پەستانی خوێنیش دابەزێت .
دابەزاندنی کێش

پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەوکەسانە دەکەن کە کیشیان زۆرە و دەیانەوێت پەستانی خوینیان دابەزێنن ، ئەوە هەوڵ بدەن کە کێشیان دابەزینن ، بەلام ئەگەر کەسێکی قەڵەو نیت و کیشت زۆر نییە ، ئەو وا پیویستە کە گرنگی بە وەرزشکردن بدەیت و رێگە نەدەیت کە چەوری لە جەستەتدا کەڵەکە بێت .
کەمکردنەوەی کاربۆهیدرات

لێکۆڵینەوەیەک کە لەساڵی ٢٠١٠ ئەنجامدراوە ئەوەی دەرخستووە کە ئەو سیستەمە خۆراکییەی کە کاربۆهیدرایت و شەکری کەم تێدایە ، کاریگەری هەیە لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن . لەناو ئەو خواردنانەشی کە کاربۆهیدرایتی تێدایە ( برنج و مەعکەرۆنی و نان ).
کەمکردنەوەی خوێ

پزیشکەکان پییان وایە کە خواردنی هەندی خواردنی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم وەک (شیر و ماسی و مۆز و قەیسی و پرتەقاڵ )کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەریی خوێ لەسەر جەستەی مرۆڤ .
 .
کەمکردنەوەی خواردنی خواردنی ئامادەکراو

زۆربەی خوێی زیاد ناپیویست  لەڕیگای خواردنە ئامادەکراوەکانەوە دێنە ناو جەستەی مرۆڤ ، وەکو گۆشت و خواردنی لەقوتونراو و پیتزا و جپس و خواردنە سووک و خێراکان . خۆی ئەوە خواردنانەی کە جەورییان کەمە بڕی خوییان زۆرە.
 وازهێنان لە جگەرەکێشان

ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە تووتن درووست دەکرێن پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە، لەریگای لەناوبردنی دیواری  دەمارەکانیی خوین و تەسککردنەوەی شاخوینبەر. وە شاخوێنبەری رەق بوو دەبێتە هۆی درووستبوونی  گوشاری خوێن ، ئەمە دەشگوازریتەوە بۆ ئەو منداڵانەی کە تووشی (جگەرەکێشانی سلبی) دەبن ئەویش لەڕیگای هەڵمژینی دووکەڵی ئەوکەسانەی کە جگەرە دەکێشن .
سنووردانان بۆ شەکەتبوون

بەهۆی ئەوەی مرۆڤ لەکۆمەڵگاکانی ئێستادا پیداویستییەکانی زۆرە ،هەر لە کارکردنەوە بۆکاروباری  خیزانیی ، لەویوە بۆ سیاسەت ، ئەمەانەش بەجۆرێک لەجۆرەکان کار دەکەنە سەر کۆئەندامە زیندووەکانی جەستەی مرۆڤ ، لیرەوە پیویستی کەمکردنەوەی شەکەتیی و ماندویتیی مرۆڤ بۆ تەندرووستیی دەردەکەوێت.
تێرامان و یۆگا تاقیبکەرەوە

پێویستە مرۆڤ پەنابەریتە بەر تێرامان و یۆگا ، چونکە یارمەتی مرۆڤ دەدات کە سنووریک بۆ دڵەراوکی و و گووشارەکانی  دابنێت کە رۆژانە رووبەروویان دەبیتەوە ، ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر رێگری لەبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن،
.
خواردنی کەمێک شۆکۆلاتە

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە خواردنی کەمێک شۆکۆڵاتەی رەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن ، بەلام دەبێت لانیکەم  لەسەدا ٦٠ ی لە کاکاو پێکهاتبێت ، وا گوماندەبرێت کە شۆکۆلاتەی رەش یارمەتیی فراوانکردنی دەمارەکانی خوێن دەدات.
.
خواردنی گیای سرووشتیی

خواردنی گیای سرووشتی جا چی خواردنی بێت بە کاڵی یاخود بە کوڵاوی کار دەکاتە سەر دابەزاندنی پەستانی خوێن ، لە دیارترین ئەو گیا سرووشتیانەش رەشکە و رۆنی کونجی و هەڵێنجراوەکانی تەماتە.

سەرچاوە: sky news Arabia

هـ ـ ر

بەپەلە