شەڕی نەوەی شەشەم، ئەمەریکا لە چەکی ناوەکیی روسیا دەترسێت

جیهان

28/01/2019‌ 1953 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵا ئاڵی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانی بەلاوازیی خۆیدانا لە بەرانبەر چەکە ناکلاسیکییەکانی روسیا و چین و کۆریای باکوور و ئێران، کە ئامانج لێی بەدیهێنانی  شۆرشیی نوێی بەرپاکردنی شەڕە.

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری ( The Washington press beacon)ی ئەمەریکی،  لێکۆڵینەوەیکی تازە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکییەوە ئەنجامدراوە، ئەو وڵاتانە بە یارمەتیی بەهێزترین ترپە کارۆموگناتیزییەکان  کار لەسەر دروستکردنی جۆرە بۆمبێکی ناوەکیی دەکەن، کە سەرجەم سیستەمە ئەلیکترۆنییەکان لەکاردەخات.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەو وڵاتانە هێرشکردنیان بە بەکارهێنانی چەکی ناوەکیی کارۆموگناتیسی، بەشێکە لە بیروباوەڕیی سەربازیی و پلان و راهێنانی تایبەت بە هەر یەک لە رووسیا و چین و کۆریای باکور و ئێران،  بۆ بەدیهێنانی رێگای نوێی هێرشی سەربازیی، ئەو رێگا نوێیەش پێیدەگوترێت  شەڕی نەوەی شەشەم، یان  شەڕی ئەتۆمیی، کە تیایدا چەکی ناوەکیی تازە لە بەرزایی زۆرەوە بەکاردەهێنرێت.

جۆری نوێی چەکی ناوەکی لە بەرزایی زۆرەوە بەکار ئاڕاستە دەکرێن، کە ئەوەش مەترسیی راستەوخۆ لەسەر ژیانی خەڵک درووست ناکات، بەڵام گەڵ ئەوەشدا تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسی ئەوتۆی دەبیت کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی و بڕینی تەزوی کارەبا بۆ ماوەیەکی زۆر و روخانی ژیرخانی سەربازی و مەدەنی، ئەوەش وا لە نەیارانی دەکات کە زوو خۆی بدات بەدەستەوە.

سرووشتی ئەو جۆرە چەکە ناوەکییە نوێیە وایە ، تاوەکو لە بەرزیی کەمترەوە بەکاربهێنرێت هێزی پاڵنانەکەی زیاتر دەبێت ،بەڵام  تاوەکو لە بەرزیی زیاترەوە بێت کاریگەریی لەسەر پانتاییەکی زیاتر دەبێت ، بۆیە ئەو  چەکە دەتوانرێت ئاراستەی ئامانجێکی بە پانتایی وەک ئەمەریکای باکوور بکرێت .

راپۆرتەکە گوتوویەتی کە ، ئەگەر چەکی ناوەکیی  لە بەرزی ٣٠ کیلۆمەتر یان زیاتربتەقێتەوە، تیشکی کارۆموگناتیسی ئەوتۆ دەردەکات کە کارەساتی چاوەروانکراوی لێدەکەوێتەوە.

بەگویرەی راپۆرتەکە ئەو جۆرە چەکە پێویستی بە وردی پێکان نییە  و بەکارهێنانیشی لە بەکارهێنانی چەکە ناوەکییە کلاسیکییەکان ئاسانترە، کە لە سەر بەرگە هەوا و لە سەرووی ئامانجەکانەوە ئاراستە دەکرێت ، ئەوە سەرباری ئەوەی ئەو چەکە نوێیە دەتوانرێت بەچەندین شێوازی جۆربەجۆر بگوازرێتەوە بۆ شوێنی بەکارهێنانی وەکو فرۆکە و موشەکی جۆربەجۆر .

دارێژەرانی راپۆرتەکە دەڵێن، کە بەدڵنیایی هەریەک لە روسیا و چین، وە رەنگە کۆریای باکووریش خاوەنی چەکی ناوەکی زەبەلاحی ئەوتۆن، کە توانای بەرهەمهێنانی ترپەی کارۆموگناتیسی پیویستییان هەیە بۆ سووتاندنی ئەلیکرترنیات و پەیوەندیی ستراتیژیی و سیستەمی زیرەک، ئەوە لەکاتێکدا ویلاتە یەکگرتووەکان خۆی خاوەنی ئەو جۆرە چەکانە نییە.

رۆژنامەی واشینگتۆن فری نوسیویەتی، لە حاڵی بەرپابونی شەڕ و ناکۆکی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەریەک لە چین و روسیا، ئەوە یەکەم چەک کە تێیادا بەکاربهێنرێت، چەکی کارۆموگناتیسی نوێ دەبێت، کە لە ئاسمانەوە دەتەقێنرێت، بۆ لەناوبردنی سیستەمی سەرکردایەتیی و دەستبەسەرداگرتن، کە نمونەی ئەو جۆرە چەکانە بە مەترسییەکی گەورە دادەنرێت لەسەر جبەخانەی ناوەکیی ئەمەریکا.

بەرپرسێکی پێشوتری پەیوەندییە گشتییەکان لە کۆنگریس رایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکان توشی جۆرێکی نوێی جەنگ دەبێتەوە، هەر لەبەر ئەوەی ئێمە راهاتوین لەسەر پشتبەستن بە سیستەمی زانیاریی ئۆتۆماتیکی و هونەری، کۆمەڵگاکەمان سەرەڕای ئەوەی لەرووی تەکنۆلۆژییەوە پێشکەوتووترین وڵاتە لە جیهاندا.