سوودەكانی هەنجیر كونتڕۆڵی كێش‌و كەمخوێنی دەكات

تەندروستی

30/01/2019‌ 1947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەكان دەرخەری ئەوەن بەكارهێنانی هەنجیر بەهەردوو شێوازی (تازەو وشككراوی ئەو) لەپاراستنی تەندروستی جەستەدا یارمەتیدەرە.

ئەو میوەیە لەچاو میوەكانی تر پڕ لە ڤیتامینی Eو C، هەروەها ئەنتی ئۆكسانی جۆری فینۆڵە، لێرەدا گرنگترین تایبەتمەندییەكانی باسدەكەین.

كۆنتڕۆڵكردنی كێش
 هەنجیر سەرچاوەیەكی پڕ لەفایبەرە (كاربۆهیدرات)ەو لەكونتڕۆڵكردنی كێشدا یارمەتیدەرە. فایبەریش لەخواردنی ڕۆژانەی مرۆڤدا وەك پێویستییەك لە كەمكردنەوەی تووشبوون بەشێرپەنجە و شەكرەی پلە 2 دا كاریگەرە، فایبەر یارمەتی هەستی تێربوونی زیاتر و درێژخایەنتر دەدات و لەم ڕووەوە كێش كەمتر دەكاتەوە.

هەرسی خواردن باشتر دەكات
ڕێژەی فایبەری بەرز، یارمەتی تەندروستی كۆئەندامی هەرس دەدات و لەقەبزێتی ڕێگریی دەكات، فایبەر هەروەها دەبێتە هۆی ڕێكخستنی جووڵەی ڕیخۆڵەو لەئەگەری بەكارهێنانی ڕێكوپێكی ئەویش، پڕۆسەی هەرسی خواردن ئاسانتر دەبێت.

ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
 هەنجیر باشترین بژاردە بۆ كونتڕۆڵكردنی پەستانی خوێنە، چونكە لە تێكچوونی ڕێكخستنی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم ڕێگریی دەكات. كە تێكچوونی ڕێكخستنی ئەم دوو ماددەیەش، زیادبوونی خوێی جەستەی بەدوادادێت و پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە.

پاراستنی شەكرەی خوێن
ڕێژەی پۆتاسیۆمی بەرزی هەنجیر لەكونتڕۆڵكردنی ڕادەی ڕاكێشانی شەكر پاش لەخواردندا یارمەتیدەرە و لە ئەنجامد شەكرەی خوێن كونتڕۆڵ دەكات. خواردنێكیش كە ڕێژەی پوتاسیۆم بەرزی تیادابێت بۆ كەسانی تووشبووی شەكرە ڕاسپاردە ناكرێت.

بەهێزكردنی تەندروستی دڵ
 هەنجیر دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی ترای گلیسرید(triglyceride)چەورییەكان كە كێشەی نەخۆشییەكانی دڵیان بەدواوەیە. لەگەڵ ئەمەشدا تایبەتمەندیی ئەنتی ئۆكسانی ئەو، لە كەمكردنەوەی پەستانی خوێن وگیرانی بۆرییەكانی خوێندا كاریگەرە.

زیادكردنی پڕۆسەی پیتاندن
 هەنجیر پڕ لەمەنگنێز و زینك(zingk)ە، لە یارمەتیدانی هێزی پیتێنی مرۆڤدا كاریكەرە.

چارەسەركەری كەمخوێنی
 هەنجیری وشك پڕ لە ئاسنە، كە لە گواستنەوەی هیمۆگڵۆبین بۆ تەواوی جەستە یارمەتیدەرە، بەكارهێنانی ڕۆژانەی هەنجیر دەتوانێت پێویستی ڕۆژانەی ئەو دابین بكات.

پاراستنی تەندروستی ئێسكەكان
 هەنجیر سەرچاوەیەكی باشی كالسیۆمەو دەبێتە هۆی زیادبوونی بەهێزیی و پەستان نەكەوتنە سەرئێسەكان. 

بەكارهێنانی ڕۆژانەی هەنجیر، ڕادەی كالسیۆمی جەستەش تاڕادەیەكی باش دابین دەكات.