شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
ره‌غدى كچه گه‌وره‌ى سه‌دام حسێن، سه‌رۆكى له سێداره‌دراوى عێراق به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ى مێژووى باوكى، به ده‌ست نوس و و تۆمارى ده‌نگییه‌وه.
رغد له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نزایه‌كى به ده‌نگى سه‌دام حسێن بڵاوكرده‌وه، كه تۆمارێكى ده‌گمه‌نه‌و بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌بیسترێت، له‌هه‌مانكاتدا له‌لایه‌ن چالاكوانانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بایه‌خێكى فراوانى پێدراوه.
هه‌روه‌ها ره‌غد هۆنراوه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، كه سه‌دام حسین له‌ناو زیندان نوسیویه‌تى بۆ خۆشه‌ویستى كچه‌كانى له به‌روارى سێى كانونى دووه‌مى ساڵى 2006.
له هۆنراوه‌كه‌دا سه‌دام ده‌ڵێت، "گوله‌كان له ماڵى ئێمه زۆر بوون.. كچه‌كانم جوانترن له‌گوڵ.. دایكى ئه‌حمه‌د و دایكى عدی... بچوكه‌كه‌شیان شیرینى ئاسوده‌ییه... ئه‌وان له ره‌گه‌زى دێرینن... باوك و باپیریان عه‌ره‌بن.. پاكیزه‌یى بنه‌ماى شانازیمانه... له‌مه‌دا گه‌وره‌كه‌یان ره‌غده".
ئه‌وه یه‌كه‌م جارنیه ره‌غد نامه به‌ده‌ستنوسى باوكیان ئاشكرا ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ش له هه‌ژمارى خۆى، نامه‌یه‌كى سه‌دام حسێن ى بڵاوكرده‌وه، له به‌راورى 7 دیسمبه‌رى 2005 دا نوسراوه و تێیدا هاتووه، "به گوێره‌ى ته‌مه‌ن .. دایكى عدى، دایكى عمر، دایكى على، دایكى ئه‌حمه‌د، شیرینى بچوك حه‌لا، من ته‌ندروستیم ته‌واوه به فه‌زلى خواى گه‌وره.. ئێوه دڵتان لاى من نه‌بێت و یادى خودا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانتان رێك بن.. سڵاوى خواتان لێ بێت".
به‌هه‌مان شێوه ره‌غد سه‌دام نامه‌یه‌كى باوكى بڵاوكرده‌وه، كه بۆ گه‌لى عێراقى نوسیبوو له رۆژى 26 كانونى یه‌كه‌م واته چوار رۆژ پێش له سێداره‌دانى.