توركیا ناوەندێكی وەرگرتنی ڤیزا لەكەركوك دەكاتەوە

عیراق

31/01/2019‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی بەشی وەرگرتنی ڤیزای توركیا لە شاری كەركووك تەواو بووە.

ئاژانسەكە لەزاری پەیامی یڵماز لێپرسراوی كارگێری ناوەندی تۆماریی ڤیزا بڵاویشیكردەوە، ئامادەكارییەكانی ناوەندی وەرگرتنی ڤیزا لەكەركوك تەواو بووە و سیستەمەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە تێست دەكرێت‌و دواتر بەڕووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.

یڵماز ئاماژەی بەوەدا، كە هەركاتێك بۆ باڵیۆزی توركیا لە بەغداد فاتیح یڵدز و بەرپرسانی ئیداری كەركوك گونجاو بوو، لەو كاتەدا مەراسیمی رەسمی كردنەوەی ناوەندەكە ئەنجام دەدرێت.

یڵماز ئاماژە بەوەش دەكات بە مەبەستی ئاسانكاری و خێراكردنی رێكارەكانی تۆماری ڤیزا لە ناوەندەكە تەواوی رێكارەكان چوار خولەك‌ دەخایەنێت و گوتی، ''پلانمان هەیە رۆژانە ٢٠٠-٤٠٠ ڤیزا بدەین''.

پەیامی یڵماز ئاماژەی بەوەدا كە تەواوی رێكارەكانی پێدانی ڤیزای هاووڵاتیان لە دوو رۆژدا تەواو دەبێت.

لە ئێستادا هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن لەرێگەی ناوەندەكان لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی و دهۆك ڤیزای توركیا وەرگرن.

هـ ـ ح