ئەو خانمانەی هیوایان بەژیان هەیە تووشی شەكرە نابن

تەندروستی

31/01/2019‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوە نوێیەكان كاریگەری ئەرێنی هیواداربوون بەژیان، لەسەر نەخۆشی شەكرەی پلە 2 ئاشكراكرد.

لێكۆڵەران لە لێكۆڵینەوەكانی خۆیاندا رۆڵی هیواداربوون‌و گەشبینیان بەژیان لەشەكرەی پلە دوو دەرخست، بەتایبەتی ئەو خانمانەی دەگەنە قۆناغی نائومێدی (منداڵ نەبوون".

بەپێی توێژینەوەكان، هۆكاری جۆراوجۆر تووشبوون بەشەكرەدا كاریگەری هەیە، وەك خواردنەكان، چالاكی جەستەیی‌و كێش، كە دەتوانین ئەوانە بگۆڕین و بەسەریاندا زاڵ ببین، بەڵام هۆكارەكانی تری وەك تەمەن‌و جینات‌و ناتوانرێت بگۆڕدرێت.

هەروەها پسپۆڕان لەچەند لێكدانەوەیەكدا بەو خاڵەیان زانیوە، كە تایبەتمەندی ڕۆحیی كەسەكانیش دەتوانێت لە مەترسی تووشبوون بە شەكرە كاریگەری هەبێت، بۆ نموونە، نیشانەكانی خەمۆكی لەگەڵ تووشبوون بە شەكرە پەیوندییەكی نزیكی هەیە.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكان، پسپۆڕانی ئەمریكی كاریان لەسەر هەندێك زانیاریی كرد تا دیاری ببێت ئایا كردارە ئەرێنییەكان بۆ نموونە هیواداربوون و خۆشبینی، دەتوانن مەترسی تووشبوون بەشەكرەی پلە2لەخانمان پاش قۆناغی ناهۆمێدی كەمبكەنەوە. 

لێكۆڵەران زانیاری پەیوەست بە 139 هەزار و 924 خانمیان، كە لە دەستپێكی لێكۆڵینەوەكە تووشی شەكرە نەبووبوون، لێكدانەوە بۆ كرد.

لەماوەی كاتی 14 ساڵدا، 19 هەزار و 240 نموونەی تووشبووی شەكری دەركەوتن، هەروەها تایبەتمەندی كرداری و هەڵسوكەوتی دەروونیانەی ئەوانیش لێكدانەوە بۆ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی  Medical News Today، ئەوان بۆیان دەركەوت، بە بەراورد لەگەڵ خانمانێك، كە لە نزمترین ئاستی هیواداری وخۆشبین بوون بەژیاندا بوون، كەسانی هیوادار و خۆشبین كەمتر تووشی شەكرەی پلە 2 بوون. 


هەروەها ئەو خانمانەی، كە هەمیشە هەستی نیگەتیڤی خۆیان دەردەخست و پیشاندەدا،  لە 9% زیاتر لە مەترسی تووشبوون بەشەكرەی پلە 2 دابوون.