"ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەكان" ژوورێكی تایبەت بەكوشتنی هەبووە

جیهان

01/02/2019‌ 9071 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانیشتنەكانی دادگا لەبارەی خواكین گۆزمان لۆیرای ناسراو بە "چابۆ" چەند نهێنییەكی ژیانی تایبەتی ناوبراوی ئاشكراكرد.

خواكین، كە بە "ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەكان"یش ناسراوە، تەمەنی 61 ساڵەو ماوەی پێشوو پۆلیسی ئەمریكا بەتۆمەتی بازرگانی بەماددەی هۆشبەرو كوشتن دەستگیریكرد، كە ئێستا دانیشتنەكانی دادگایكردنی بەرێوەدەچێت.

دادگایكردنی "چابۆ" لەنیۆیۆرك‌و لە تشرینی دووەم‌و بە ئامادەبوونی 50 شاهید دەستیپێكردووەو بەردەوامیشی هەیە، كە لەو دانیشتنانەدا چەند زانیارییەك لەسەر ژیانی تایبەتی ئاشكراكراوە.

بەپێی شاهید حاڵەكان، خواكین ژوورێكی تایبەتی لەو كۆشكە هەبووە، كە لەسەر سنوورەكانی ئەمریكاو مەكسیك هەیبووەو ناوی ژوورەكەش "ژووری كوشتن " بووە.

هەر بەپێی شاهیدحاڵەكان خواكین ئەو ژوورەی بەشێوەیەكی تایبەت بۆ كوشتنی ئەو كەسانەی مەبەستی بووە دروستكردووە، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی تێدا بووەو دیوارەكانیشی دەنگ بڕ بووە.

هـ ـ ح