پەنابەرێکی کورد بەنوسینی ڕۆمانێک لە زیندانەوە بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای وەرگرت

کوردستان

01/02/2019‌ 1777 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ ئەوەی خۆی ئامادە بێت لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکە، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای وەرگرت.


ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە "بەهرۆز بوچانی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ، کە لە دوورگەی مانووس لە ئوسترالیا پەنابەرە، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای پێ بەخشراوە".


ماڵپەری گاردیان ئاماژەی بەوەداوە " بەهرۆز بووچانی، کە ماوەی شەش ساڵە وەکو پەنابەر ڕووی لە ئوسترالیا کردووە، بەڵام ئوسترالیا ڕەتیکردوەتەوە وەریانبگرێت و بۆیە وەکو زیندانیکراو لە دوورگەی مانووس زیندانیی کردوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەهرۆز ڕۆمانەکەی خۆی بە مۆبایل نووسیوە و بە هۆیەوە دوو خەڵاتی ڤیکتۆریای وەرگرتووە، کە بریتین لە بردنەوەی بڕی ٢٥ هەزار دۆلار، وەکو خەڵاتی ئەدەبیاتی ناداستانیی، هەروەها خەڵاتی ١٠٠ هەزار دۆلاری، وەکو خەڵاتی بەشی ئەدەبیاتی فیکتۆرین".


بەهرۆزبووچانی بە گاردیانی وتووە "ئەو لە وەرگرتنی خەڵاتەکە هەستێکی دژبەیەکی هەیە، بەڵام ئەو کتێبەکەی بە مەبەستی خەڵات نەنووسیوە، بەڵکو ئامانجی سەرەکی ئەوە بووە کە خەڵکی ئوسترالیا و تەواوی جیهان تێبگەن، کە ئەو سیستمە چۆن خەڵکە بێگوناحەکان لە دوورگەکانی مانوس و نائور بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجە دەدات، هاوکات هیوادارە کە ئەو خەڵاتە ببێتە هۆکاری ئەوەی، کە سەرنجی زیاتر بچێتە سەر ئەو بابەتە و سیاسەتی دڕندانەش بەرامبەر پەنابەران گۆڕانکاریی بەسەردا بێت".


لە هەواڵەکەی گاردیاندا ئەوەش هاتووە "ئومێد تەوفیقیان، بە هاوکاری مونس مەنسوبی، ڕۆمانەکەی بوچانیانیان لە فارسییەوە کردوەتە ئینگلیزی، هاوکات خەڵاتەکەشیان لە جیاتی ئەو وەرگرتووە".


بەهرۆز بووچانی، لە ڕۆژی ٢١ تەمووزی ساڵی ١٩٨٣ لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوووە، ئەندامی ناوەندی PENی کوردە، شەش ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی پەنابەریی، ڕووی کردوەتە ئوسترالیا و لە دوورگەی مانوس گیرساوەتەوە.


خەڵاتی ئەدەبی ڤیکتۆریا پریمیەر، کە بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبییە، بەهۆی نوسینی ڕۆمانی (جگە لە چیاکان دۆستی دیکەمان نەبوو)، بە بێ ئامادەبوونی خۆی، ئەمڕۆ پێشکەشی ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد بەهرۆز بوچانی کراوە.
هـ ـ ر