كچێكی تر دەچێتە ژیانی.. رۆناڵدۆ كێشەی لەگەڵ جۆرجینای خۆشەویستی هەیە

هەمەڕەنگ

02/02/2019‌ 2340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە كێشە لەنێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس‌و كچە هاوڕێكەی جۆرجینا رۆدریگز دروست بووە.

بەپێی سەرچاوەكان جۆرجینای 25 ساڵ ئەڵقەیەكی هاوسەرگیری بە 700 هەزار یۆر كڕیوە ئەوەش لە 27ی مانگی رابردوو لە بۆینس ئایرسی ئەرجەنتینی بەبێ‌ ئەوەی رۆناڵدۆی لەگەڵ بووبێت، كە سەرچاوەكان ئەوە بەسەرەتای كێشەی ئەو دوانە دەزانن.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، كێشەكان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە رۆناڵدۆی 33 ئێستا جۆرێك لەپەیوەندی لەگەڵ نمایشكاری ئیتالی مانویلا فیریرای 34 ساڵ هەیەو ئەوەش جۆرجینای تووڕە كردووە.

پێشتر رۆناڵدۆ پەیوەندی لەگەڵ ئیرینا شایكی روسی هەبوو، بەڵام پەیوەندییەكان تێكچوو، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح