خواردنی ماسی كاریگەری لەسەر خواردنی حەبی "ئۆمیگا 3" هەیە

جیهان

02/02/2019‌ 1410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی پسپۆڕانی خۆراك خواردنی ماسی كاریگەری زیاتری لەو حەبانە هەیە، كە گوایە چەوی ماسی-یان تێدایە، لەوانە "ئۆمیگا 3".

ڕۆن ماسی یەكێكە لەماددە خۆراكییە زۆر سوودبەخشەكان بۆ جەستە، كە لەخواردنە دەریایی‌و هەندێك رووەكدا دەست بخەین.

بەپێی هەولی مێدیكال مەیلی، ڕۆن ماسی سەرچاوەیەكی پڕ لەئەسید چەوری "ئۆمێگا3"یەو راستەوخۆ كاریگەری لەسەر مەترسییەكان‌و نەخۆشییەكانی دڵ دادەنێت.

هەر بەپێی هەواڵەكە "ئۆمێگا 3"، ئەسیدی چەوری بێ زیان (Unsaturated fat) تێدایە، كە لە كەمكردنەوەی ئاستی ترای گلیسریدی خوێن‌و كەمكردنەوەی بەرهەمهاتنی پلاكێت لەدەماری خوێندا كاریگەری هەیە.

بەخواردنی ماسی ئەو كاریگەرییە لەجەستەدا دروست دەبێت، كە لێكۆڵەران لە 2018دا، لەو بارەیەوە 10 تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا و بەو ئەنجامە گەیشتن.

بەوتەی شارەزایان جەستەی ئێمە مەوادی خۆراكی لە ڕێگەی خواردنەكانەوە ئاسانتر لەبەكارهێنانی حەبەكانەوە وەردەگرێت.

سارا كیزایك، پسپۆڕی خۆراك لەو بارەوە دەڵێت، جەستەی ئێمە بەخواردنی هەندێك خواردنی وەك ماسی، پڕۆتین، ڤیتامینی B، پۆتاسیۆم‌و .. بەخۆیەوە ڕادەكێشێت، بەڵام بە بەكارهێنانی تەواوكارییەكان، تەنیا هەندێك مەوادی خۆراكی بەخۆیانەوە ڕادەكێشن، لە ئەنجامدا تەواكارییە دەرمانییەكان كاریگەرییەكی كەمتریان هەیە.