شاپرێس:
نوسەرێکی عێراق لە شاری
کەربەلا و لەنزیک ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و
دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە
ماڵپەری سۆمەریە نیوز بڵاویکردووەتەوە "ئەو نوسەرە عێراقییە ناوی "عەلا
مشزوب"ە و دەیان پەرتوک و ڕۆمانی نوسراوی هەیە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە
لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکراوە و زیاتر
لە ١٣ گولـلەی بەرکەوتووە".
عەلا مەشزوب ساڵی ١٩٦٨
لە دایکبووە و کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەغدای
لە ساڵی ١٩٩٣ تەواوکردووە و بڕوانامەی ماستەریشی لە ساڵی ٢٠٠٩ بەدەستهێناوە و
دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ دکتۆرای لە ئەدەب و هونەردا بە دەستهێناوە.
هـ ـ ر