بەتەمەنترین ژنی میسر سامانەكەی دەبەخشێتە هەژاران

sharpress.net

557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/02/2019‌

شارپرێس:
بەتەمەنترین ژنی میسر، كە تەمەنی 105 ساڵە بڕیاریدا سامانەكەی ببەخشێتە سندووقی "تحیا مصر"، كە تایبەتە بەهەژاران.

ئەو ژنە بەتەمەنە، رایگەیاندووە، بۆ ئەو هاوكاریكردنی دارایی وڵاتەكەی‌و كەسانی هەژار ئەو سامانەی بەخشیوەتە سندووقەكە.

ژنەكە ناوی "فهیمە علی إبراهیم" لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی رایگەیاندووە، لەدایكبووی 1913یەو خاوەنی كۆمەڵێك زەوی‌و زاری كشتوكالی‌و چەند شتێكی ترەو دەیبەخشێتە هەژاران.

لەمیسر ماوەیەكە سندووقی "تحیا مصر" لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی ئەو وڵاتە دروستكراوە، ئەوەش بۆ هاوكاریكردنی هەژاران.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved