توانای چەمانەوەی هەیە.. تایبەتمەندییەكانی موبایلی هواوی "5G" (+ڤیدیۆ)

جیهان

04/02/2019‌ 874 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "هواوی" چینی، مۆبایلێكی نوێ‌ دروست دەكات، كە توانای چەمانەوەی هەیەو پەیوەندی لەگەڵ سیستەمی 5G دەبێت.

كۆمپانیاكە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاویكردووەتەوە، مۆبایلە نوێیەكەیان لەپێشەنگای MWC 2019 لەبەرشەلۆنە ئاشكرادەكەن.

مۆبایلەكە جگە لەوەی توانای چەمانەوەی هەیەو بەسیستەمی 5G دەبەسرێت، قەبارەی شاشەكەشی 7.2 ئینجە.

هەروەها مۆبایلەكە سیستەمەكانی HiSilicon Kirin 980 و Balong 5000 بۆ نەوەی پێنجەم تێدایە، كە وردەكاری تایبەتمەندییەكانی تری بڵاونەكراوەتەوە.

هـ ـ ح