هەڵەیەكی بانكی گەنجێكی بەریتانی دەكاتە ملیۆنێر

جیهان

04/02/2019‌ 5541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
گەنجێكی بەریتانی 18 ساڵ، بەهۆی هەڵەیەكی بانكی "ناشۆناڵ" لەشاری بلفاست بووە ملیۆنێر.

ئەو گەنجە، ناوی داین گلیسبا بووەو كاتێك بینیویەتی، ئەژمارە بانكییەكەی بەرێژەی 8.9 ملیۆن پاوەن پارەی تێدا بووە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی.

گلیسبا بەهۆی هەڵەیەكی نەنكی ئەو 8.900 ملیۆن پاوەنە چووەتە سەر ئەژمارەكەی، كە دواتر بەرپرسانی لەزیادبوونی ئەژمارەكەی ئاگاداركردووەتەوە.

باوكی ئەو گەنجە دەڵێت: كاتێك لەوە ئاگادارییان كردووەتەوە، باوەڕی نەكردووە، كە لەماوەیەكی كەم كوڕەكەی بووەتە ملیۆنێر بە بەهای 8.9 ملیۆن پاوەن.

هـ ـ ح

بەپەلە