"Puma" بە پێڵاوێكی زیرەك هەوادارانی سەرسام دەكات (+ڤیدیۆ)

جیهان

05/02/2019‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Puma" پێڵاوێكی زیرەكی دروست كرد، كە تایبەتمەندی زیرەكی هەیەو بۆ بواری وەرزش بەكاردەهێنرێت.

پێڵاوەكە ناوی "Fi" بەهۆی سیستەمە زیرەكەكەی تەواوی جوڵەو ئامارەكانی وەرزشكردنی ئەو كەسە تۆماردەكات، كە بەكاریدەهێنێت.

پێڵاوەكە بەسیستەمی "Puma Fi" بەمۆبایلە زیرەكەكانەوە دەبەسرێت‌و هەموو ئامارە تۆماركراوەكن دەگەیەنێت بەو مۆبایلەی لێی بەسراوە.

نرخی سەرەتایی پێڵاوی "Fi" لە 330 دۆلارەوە دەستپێدەكات‌و بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح