عەبدولەمەهدی بۆ یەكلاكردنەوەی چەند دۆسییەك سەردانی ئەمریكا دەكات

عیراق

05/02/2019‌ 734 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا دەكات‌و لەواشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی بوونی سوپای ئەمریكا لەعێراق‌و یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسییە سەردانی واشنتۆن دەكات‌و لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەی "عەرەبی جەدید"، عادل عەبدولمەهدی بۆ گەیشتن بەڵێكتێگەشتنێك لەگەڵ فراكسیۆنەكانی فەتح و سائیرون لەبارەی دۆسییەی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، هاوپەیمانی سائیرون، كە دابەشی دوو بەرە بوون، كە یەكیان پشتیوانی موقتەدا سەدر دەكات‌و خوازیاری دەرچوونی ئەمریكان و یەكێكی تر ڕەوتی كۆمەنیستی ئەو هاوپەیمانییەیە، كە لەبەر ئێران، دەیەوێت ئەمریكا عێراق جێنەهێڵێت.

وەزیرێكی هاوپەیمانی ئیسڵاح، بڕیارە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئەمریكا بكات بۆ رۆژنامەكە وتی: سەرۆك وەزیران‌و بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق  لەبارەی هەندێك دۆسیەی گرنگ، كە دەخریتەڕوو، لە نموونە دوورخستنەوەی عێراق لەململانێی ئەمریكاو ئێران‌و ڕەچاوكردنی دۆخی نائەمنی عێراق، كە وا پێویست دەكات پەیوندی گەرموگوڕی لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا هەبێت پێكەوە هاوڕان.

ئەو وەزیرە، كە ناوی ئاشكرانەكراوەو وتیشی: عێراق داوای بەخشینی لەبارەی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران دەكات‌و دەیەوێت بە لێك تێگەیشتنێكیش لەبارەی بوونی سەربازانی ئەمریكا لەعێراق بگات.

ئەو جەختیشیكردەوە، گەیشتنە ڕێكەوتنی نێوان عەبدولمەهدی‌و لایەنی نزیك بەئێران واتە فەتح، دەوڵەتی یاساو سەدرییەكان بەواتای دەستپێكی سەردانی عەبدولمەهدی بۆ واشنتۆن.

عادل عەبدولمەهدی مانگی رابردوو رایگەیاند، بانگهێستنامەیەكی لەدۆناڵد ترامپەوە بۆ سەردانی ئەمریكا پێگەیشتووە، بەبێ‌ ئەوەی وادەی سەردانەكەی ئاشكرابكات.

هەروەها عەبدولكەریم عەبتان، لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی وەتەنییە بەسەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی وتی: سەردانی عەبدولمەهدی بۆ واشینتۆن جۆری پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا دەردەخات. 

وتیشی: لە سەرووی ئەو دۆسییانەی، كە عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ خۆیدا بۆ واشینتۆنیان دەبات، بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق، سزاكانی لە دژی ئێران و داواكاری بۆ دوور خستنەوەی عێراق لەشەڕو ئاژاوەكانی ئێران و ئەمریكا.