شارپرێس:
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، یه‌كه‌م پڕۆژه‌یاسای وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مان بریتی ده‌بێت له ده‌نگدان بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق.
مشتومڕه‌كانی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق تا دێت گه‌رمتر ده‌بێت، به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له‌وه‌رزی دووه‌می یاساداناندا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه بۆ ده‌نگدان له‌باره‌یه‌وه، پڕۆژه‌یاسای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له‌عێراق.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌دی، به‌ده‌ر له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح، هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پاڵشتی پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كانن له‌خاكی عێراق.
ئه‌و توندبوونه‌وه‌یه له‌لێدوانی به‌رپرسانی عێراق به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه هات كه دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ئێران ده‌مێننه‌وه.
ڕ . ج