شارپرێس:
لەنوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکادا، پێویستی بوون و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە عێراق و سوریا بۆ ڕێگریکردن لە بەهێزبوونی داعش بهگرنگ دهزانن.
چاودێرانی گشتی وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا لەو ڕاپۆرتەیاندا ژمارەی شەڕکەرانی داعشیان به 2 هەزار چهكدار مەزندە کردووە، هاوكات ڕۆڵی تورکیا لە پوچەڵکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە کوردییەکان دراوهته بهر ڕهخنه.
وەزارەتەکانی ئەمریکا و بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دروستی ڕاپۆرتی پێشوو، کە ژمارەی شەڕکەرانی داعش لە عێراق و سوریا بهنزیکەی 17هەزار و 14هەزار کەس كه مەزندەیکردبوو، کەوتبووە گومانەوە.
لەڕاپۆرتی نوێی ئەمریکا هەروەها هێرشەکانی ئەم کۆتایەی داعش دژی هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا به (سوودبردن لەهەلەکان) وەسفکراوە، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئامانج لەم هێرشانە ڕاگەیاندنی شەڕی راگهیاندن لەلایەن داعشەوە بووە.
ڕ . ج