شارپرێس: بەپێی پێشنیازی لێكۆڵەرانی بواری خۆراك، خواردنی بەیانیان گرنگترین ژەمە خۆراكی رۆژانەیە، لەگەڵ ئەوەش هۆكاری سەرەكییە بۆ دابەزاندنی كێش، وەك هەندێك سەرچاوەو توێژینەوە باسی دەكەن. توێژینەوەكان باس لەوەش دەكەن، كە ژەمی بەیانیان، لەگەڵ ئەوەی هۆكاری سەرەكییە بۆ دابەزاندنی كێش، دەشتوانێت هاوكارێكی باش بێت بۆ زیادبوونی كالیسیۆن لەجەستە، بەتایبەتی ئەگەر خواردنی تەندروستی تێدا بخورێت. هەروەها ژەمی بەیانیان بۆ منداڵ گرنگەو دەبێتە هۆی گەشەی جەستەیو تەنانەت كار لەسەر بیركردنەوەو مێشكیشی دەكات. ژەمی بەیانیان بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەكی باشە بۆ وزە، رێگری دەكات لەخواردن لەژەمەكانی تر، بۆیە لەو رێگەیەوە كێشی مرۆڤ دادەبەزێتو نەخۆشی قەڵەوی چارەسەر دەكات. توێژینەوەكان ئەوەشیان سەلماندووە، كە ئەو كەسانەی بەشێوەیەكی رێكوپێكو بە تەندروستانە نانی بەیانی دەخۆن خاوەنی جەستەیەكی رێكو كێشێكی تەندروستن. تەندروستی ژەمی بەیانیان چییە؟ بۆ زیادكردنی وزە: بۆرەك بەسێو، تریتی شۆفانو شیر، فاسۆلیای لێنراو لەسەر نانی تۆست (نانی برژاو)، هۆكارن بۆ دەستخستنی وزە. بۆ بەدەست هێنانی پرۆتین: هێلكەی شلە قێنراو لەگەڵ سپێناخ لەسەر نانی برژاو تاقیكەرەوە، وزەیەكی زۆرت پێدەدات،یاخود كەرەی یۆنانی كەمچەوریو میوە و گوێز بادەم و بوندق بخۆ. وەرگێڕان: ماریا كامیل عومەر