شارپرێس:
سه‌رۆكی هه‌ردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشته رێككه‌وتن له‌باره‌ی چۆنێتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كاره‌با و گازی سروشتی ئێران.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌بدولناسر هیمه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران و عه‌لی عه‌ڵاق، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی عێراق رێككه‌وتون له‌باره‌ی چۆنێتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كاره‌با و گازی سروشتی ئێران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "رێككه‌وتنه‌كه تایبه‌ته به چۆنێتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه عێراق له به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی گازی سروشتی و كاره‌با، تا ئێستا بۆ ئێرانی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
ئه‌و قه‌رزانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كه لای عێراقه به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ئێران دووچاری كێشه‌یی زۆر هاتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ته‌نها به یۆرۆ قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه، له‌كاتێكیشدا عێراق ده‌یه‌وێت به دینار قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه.
ه.م