مایک پەمپیۆ: هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ‌سه‌ر ئاسایشی جیهان

عیراق

06/02/2019‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایدەگه‌ێنێت "تا ئێستا رێكخراوی داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان و پێویسته‌ روبه‌ڕوی ببینه‌وه‌ و تێكیبشكێنین".

ئەمڕۆ چوارشەممە مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  لەوتا‌رێکدا كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعشدا له‌ واشنتۆن، ڕایگەیاند "بڕیارەکی تڕەمۆ بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزەکانی ئه‌مریكا له‌سوریا له‌ڕوی ستراتیژییه‌وه‌ نه‌گۆڕاوه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا چاره‌سه‌رێكی سیاسی بێت و ده‌بێت هێزه‌ ئێرانییه‌كانیش له‌ سوریا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌".

پەمپیۆ ئاماژەی بەوەشداوە "پێویسته‌ رێكخراوی داعش هیچ شوێنێكی نه‌بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ بیروبۆچونه‌كانی و هەروەها وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی عێراق له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش".
هـ ـ ر