داهێنانی ئامێرێك بۆ ئاشكراكردنی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە

تەندروستی

07/02/2019‌ 1411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵكردن لەگەڵ بەردی گورچیلەدا دەتوانێت یەكێك لەسەختترین ئەزموونەكانی ژیانی كەسێك بێت، كە ئەو كێشەیە كاتێك بەردی گورچیلەی كەسەكان زیاتر دەبێت، سەختتریش دەبێت.

بەپێی هەوڵێكی GIZMODO لەم كۆتایانەدا لێكۆڵەرانی سەنتەری پزیشكی (Mayo Clinic)ی ویلایەتە یەكگرتووەكان رایانگەیاندووە، ڕێگایەكیان بۆ دیاریكردنی دووەم جاری كەسی تووشبوو بە بەردی گورچیلەیان دۆزیوەتەوە.

لێكۆڵەران ئەوان ئامێرێكیان گەشەپێداوە، كە بەپێی وتەی زانایان دەتوانێت بەخێرایی چانسی كەسەكان بۆ زیادكردنی بەردی گورچیلەیان پێشبینی بكات.

بەردی گورچیلە، كە بەشێكی زۆری بەهۆی ڕمڵەوە لە گورچیلەكاندا دروست دەبێت و هەر لەو ڕێگەیەشەوە كەسەكە تووشی ئازار دەبێت، بەتایبەتی لە ئەگەری گەیشتن بە قەبارەیەكی 5میلیمی، كەسەكە تووشی گیرانی بۆرییەكانی میزەڕۆ دەكات. 

ئەو كەسانەی، كە بەردی گورچیلەیان هەیە ئەگەری ئەوەیان لێدەكرێت، كە هەمدیسانەوە بەردی گورچیلە تووش ببنەوە، بەڵام دیاری نییە تا چ كاتێك و ڕادەیەك ئەگەری تووشبوونی كەسێك بەم نەخۆشییە هەیە.

ئامێرەكەی (Mayo Clinic)  ناوی ROKS، كە پاش گەشەپێدانی ئەو ئامێرە لەمساڵدا دەتوانێت پێشبینی ئەوە بكات كەسەكە چەند بەردی گورچیلەی هەیە و چەندەو چ جۆرە چاودێرییەكی پێویستە تا هەمدیسانەوە دوچاری بەردی گورچیلە نەبێتەوە، دەردەخات و ڕوونی دەكاتەوە.

پێشتر هەر ئەو ئامێرە پێشبینی ئەگەرەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلەی بۆ دووەمجاری تووشبوون دەكرد، بەڵام لە ئێستادا جۆرە دڵنیاییەك بە پسپۆڕانی پزیشكی دەدات.