سێ خاڵی گومرگی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ڵگیران

عیراق

08/02/2019‌ 1702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بڕیاریدا به‌ هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومرگه‌كانی فایدە و شێراوە و لەیلان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، "بە بڕیای ئەنجومەنی وەزیران باجی گومرگەکان لەسەرجەم خاڵە سنورییەکان یەکدەخرێت و یەکخستنی پێناسی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان وەک پەروێزخان، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی جێبەجێدەکرێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە پابەندی بڕیارەکان بن. 

له‌ بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "پێویستە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لە پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان پابەندبن بەجێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان لەبارەی لێخۆشبونی گومرگی".
ه.م