شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی ھاوپەیمانی فەتح رایگه‌یاند، ھەردوو ھاوپەیمانێتی سائیرون و فەتح له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراقه‌وه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن.
میساق حامدی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح رایگه‌یاندووه، فراكسیۆنه‌كه‌ی وو ھاوپەیمانێتی سائیرون له‌باره‌ی كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیه‌وه گه‌یشتوونه رێككه‌وتن.
به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ھاوپەیمانی فەتح ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، كه كاندیدكراوه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كابینه‌ی عادا عه‌بدولمه‌هدی.
پێشتر فالح فه‌یاز، كه ئێستا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دیاریكرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی به‌شێك له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ره‌تكرایه‌وه.
ه.م