شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ڕووسیا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ئه‌نجامدا، كه بووه هۆی له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویش به‌هۆی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌وه.
چه‌ند هاوڵاتییه‌كی ڕووسی هه‌ڵسان له دانانی سێ هه‌زار جگه‌ره له‌سه‌ر بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلێك، له‌پاش هه‌ڵكێشانی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كان بزوێنه‌ره‌كه ڕاسته‌وخۆ له‌كاركه‌وت، كه ئه‌و هاوڵاتیه ڕووسیانه پێیان وایه جگه‌ره نه‌ك به‌ته‌نیا زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلیش له‌كارده‌كات، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "توشی شێرپه‌نجه"ی ده‌كات.
ڕ . ج