خوێندنەوەی هەواڵگری ئەمەریكا بۆ پەیامە دەنگییەكەی ئەیمەن زەواهیری

جیهان

09/02/2019‌ 2224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
بەرپرسێكی ئەمەریكی چۆنییەتی خۆێندنەوەی پەیامە دەنگییەكەی رابەری "القاعدە" ئەیمەن زەواهیری لەلایەن هەواڵگری وڵاتەكەی ئاشكراكرد، كە تێیدا داوای یەكگرتوویی لەسونە دەكات دژی شیعە و ئەمەریكاو دوژمنەكانی ئومەی ئیسلامی.

زەواهیری لە پەیامەكەیدا داوای یەك دەستی لەسونە دەكات بە رووی ئەوانەی دژی ئومەتی ئیسلام وەستاونەتەوە و لەسەرویشیانەوە موسڵمانە شیعەكان و ئەمەریكا بەگوێرەی گوزارشتی ئەو، لە گرتە ڤیدۆیەكەدا كە لەلایەن ماڵپەڕی "سایت"ەوە سێرەكراوە دەڵێت: موسلمانان رووبەرووی چەندین دوژمن بوونەتەوە، لە نێویاندا موسڵمانە شیعەكان و ئەمەریكا و روسیا و فەرەنساو چین.

بەڵام هەندێكی تر بە پەیامێكی رۆتینی دەیبینن، بەرپرسێك لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی گسی ئین ئینگ ، كاتی بڵاوكردنەوەی ڤیدۆیەكە كاریگەرییەكی قووڵی هەیە بەلای هەواڵگری و سەربازییەكانەوە و هەڵسەنگاندنی ئەم دوایەی هەواڵگری دەری دەخات رابەرەكانی "القاعدە" دەیانەوێت تۆڕو پەیكەری سەركردایەتی جیهانی خۆیان بەهێز بكەنەوە.

هەر لەو گرتەیەدا رابەری قاعیدە ئەیمەن زەواهیری هێرشی كردە سەر دەستەی ئازادكردنی شام (جبهەی نوسرە) ی پێشوو، كە لە ساڵی 2016 لێی جیابوونەوە، لە قەسەیەكی نوێیدا، كە دامەزروەی "السحاب" پەخشی كردووه، لە ژێر ناونیشانی "رێگای رزگاربوون" بەوەی "نوسرە" دەچێتە پرۆسەی دیموكراتییەوە، پێش ئەوەی دەستی بەسەردا بگرن.

دەربارەی توركیا، زەواهیری دەڵێت: ئێستا دەسەڵاتی بەسەر ئەو بەشەدا هەیە لەباكووری رۆژئاوای سوریا لە ژێر حوكمی بەرهەڵستكاردا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، شۆرشی سوریا لەباكووری رۆژئاوای سوریادا قەتیس ماوە لەژێر دەستی سولتانی عەمانی توركیادا و هەركەسێ دەیەوێت چۆن لێی تێبگات بە ئارەزی خۆی.

زەواهیری رۆڵی توركیا و وڵاتانی كەنداو وەك یەكتری دەچووێنێ لە سوریا، بەوەی پاكستان پێش چەند ساڵێك دوو ئەوەندە پاڵپشتی تالیبانی كرد، كە توركیا و كەنداو پێشكەشی بەرهەڵستكارەكانی دەكەن، كەچی لە دواییدا پاكستان پشتی لێكردن.

زەواهیری قسە نوێیەكەی دەقۆزێتەوە و سەرلەنوێ هێرشی كردەوە سەر كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لەو وڵاتانەی بەهاری عەرەبییان بە خۆیانەوە بینی و دەڵێت: ئەوان یەكێك بوون لەهۆكارە هەرە سەرەكییەكانی وێرانكردنی بەهاری عەرەبی.

لەكۆتاییدا ناوبراو هێرش دەكاتە سەر رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" و دەڵێت: لە تاوانبار زیاترن و هۆكاربوون بۆ وێرانكردنێكی گشتی پرۆژەی جیهادی.

سەرچاوە: sputnik news

بەپەلە