لەكوێت پێشوازییەكی گەرم لەهاورێیەكی سەدام حسێن دەكرێت

عیراق

09/02/2019‌ 1406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
لەفڕۆكەخانەی كوەێت جەماوەرێكی زۆری خەڵكی ئەو وڵاتە پێشوزاییان لە "محەمەد الفجی" كرد و هەندێك لەوان وەسفیان دەكرد بە "قارەمانی بەرگری"و "رەمزی نیشتمانی"...هتد، هەر لەوێ ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە سازكراو رێوشوێنی ئەمنی بەرفراوان گیرابووە بەر.

دوای جەنگی ئێران عێراق 1980-1988، دۆخی ئابووری لە عێراقدا پاشەكشەی كرد، لەو كاتەدا "محەمەد الفجی" هاورێی نزیكی سەدام حسێن‌و گەورە بازرگانی كوەێت بوو، لەو كاتەدا كۆمپانیا گەورەكانی بواری گواستنەوەی كوەێتی بەرێوەدەبردو بەكاریدەهێنا بۆ گواستنەوەی خۆراك دەرمان‌و پێداویستییەكانی تر بۆ عێراق، لەو بارەیەوە ماڵپەری "السومریە" راپۆرتێكی دەربارەی "الفجی" لەكەناڵی "بی بی سی"یەوە گواستەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، "الفجی" خزمەتی زۆری بەسوپای عێراق كردبوو لە رێی ئۆتومبیل و ئامێرەكانەوە و پەیوەندی بازرگانی خستبووە خزمەتی عێراقەوە، بەوەی پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەل سەدام حسێن هەبوو لە هەمان كاتدا نازناوی "قارەمانی ئوممەی"ی لێنابوو.

هەر بەگوێرەی سەرچاوە نزیكەكان لە "الفجی"، ناوبراو ئاسانكاری زۆری بۆ عێراق كردبوو لەو داوایانەی لەسەری بوو، كە بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرا لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگ.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە ساڵی 1990 كاتێ سوپای عێراق كوەێتی داگیركرد ، هاورییەتی نێوان "الفجی" و سەدام گۆرانكاری بەسەرداهات و خۆی و هاورێكەی بەناوی "محمود الدوسری"، كە پلەی عەقدی هەبوو لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیركران، بەهۆی ئەوەی رابەرایەتی گەنجانی بەرگریكاری كوەێتی كردبوو، ئەمەش بە گویرەی ئاژانسەكانی هەواڵی كوەێت.

لەپاش ئەوە سەدام حسێن بە ناپاك و تاوانباری جەنگ وەسفی كردبوو، ناوبراون لە لایەن "سبعاوی ابراهیم"ی زڕبرای سەدامەوە لێكۆلینەوەیان لەگەڵ كراوە.

راپۆرتەكە لە زاری "الفجی"یەوە باسی ئەوەی كردووە لە ئەنجامی ئەشكەنجە دانییەوە قاچ و پەراسوەكانی شكاوە بەتۆمەتی ناپاكی كردن و پاشان فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە و نزیك بووە فەرمانەكە جێبەجێبكرێـت لە مانگی شوباتی 1991، بەڵام زیندانەكە هێرش كراوەتە سەری و لەو كاتەدا خاچی سوور لەوێ بووەو زیندانییەكان ئازاد كراون، یەكێك لەوانیش "الفجی" بووە.

دوای چاكبوونەوەی، ناوبراو لە وڵاتی ئیمارات گیرساوەتەوەو بێ ئەوەی كەس بزانێت بۆ كوەێتی بەجێهێشتووە، بەڵام چالاكوانە سیاسییەكان هۆكارەكەی بۆ لاوازی لایەنی ماددی دەگەڕێننەوە لەپاش ئەوەی زۆربەی سامانەكەی لەدەستدا لەكاتی چوونە ناوەوەی سوپای عێراق بۆ كوەێت.

گەڕانەوەی لەناكاوی "الفجی" بۆ كوەێت بەهۆی فشاری خێزانی‌و جەماوەریی كوەێتەوە بووە، ئەمەش بە گوێرەی زانیاریەكانی ئەوانەی لێوەی نزیكن، كە لە گەڕانەوەیدا هەزاران كوەێتی لەپێشوازیدا بوون و رەشماڵیان نزیك ماڵەكەی هەڵدابوو بۆ بەرپاكردنی ئاهەنگ بەبۆنەوەی گەڕانەوەیەوە، ناوبراو گوزارشتی لەناخی خۆی كرد بەرستەیەك و وتی: "ئەمە سروشتی گەلی كوەێتە".

لەگەڕانەوەیدا هاورێكەی "محمود الدوسری" لەفڕۆكەخانە هاوسەفەری بوو بۆ كوەێت لە فرۆكەخانەی "دوبەی"، كە هەندێ لە چالاكونان و راگەیاندكارەكان سەرزەنشتی حكومەتی كوەێتیان كرد بەهۆی رێز لێنەنان لەكەسییەتی وەك "الفجی"، كە سەرجەم سەروەت و سامانەكەی بۆ كوەێت كردووەتە قوربانی، ئەمەش بە قسەی نزیكەكانی لەچاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنیەكاندا.

سەرچاوە: sputnik news