"كۆكاكۆلا" بەرهەمێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان

جیهان

10/02/2019‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "كۆكاكۆلا" بۆ بەرهەمهێنانی خواردنەوە گازییەكان رایگەیاند، بەرهەمێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

بەرهەمە نوێیەكەی كۆمپانیای "كۆكاكۆلا" بریتییە لە شەربەتی "پرتەقاڵ بالفانیلیا" و شەربەتی "پرتەقاڵی بالفانیلیای بێ‌ شەكر".

كۆمپانیاكە لەرۆژی 25ی ئەم مانگەوە بەرهەمە نوێیەكەی دەخاتە بازاڕەكانی ئەمریكاو بڕیارە لەماوەی داهاتووش بیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

كۆمپانیاكە بەم دوایانە بڕیاریداوە ژمارەی بەرهەمەكانی زیاد بكات، ئەوەش بەهۆی ئەو پێشوازییەی لەسەر ئاستی جیهان لەبەرهەمەكانی دەكرێت.

هـ ـ ح