ڕێگاكانی ڕێگریكردن لەنەخۆشی شێرپەنجەی مناڵدان

جیهان

10/02/2019‌ 1238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێرپەنجەی ملی منداڵدان (ڕەحم) یەكێكە لە بەربڵاوترین نەخۆشییە شێرپەنجە قورسەكانی كۆئەندامی زاوزێ‌و لەهۆكارە بەربڵاوەكانی مردنە لەجیهاندا.

شێرپەنجەی ملی منداڵدان جۆرە شێرپەنجەیەكە، كە لە ملی مناڵدانەوە دەستپێدەكات، كە ناسینەوەی نیشانەكانی سەرەتای شێرپەنجەی منداڵدان بەبێ لێكدانەوەی پزیشكی ئەگەری نییە.

ئەو نەخۆشییە لەبەرگەشەی ناسروشتی خانەكان دروستدەبێت و ئەو خانانە دەتوانن بەرەو ئەندامانی تری جەستەوە بچن و هێرش بۆ سەر‌ ئەوانیش بكەن.

ئەو نەخۆشییە لەقۆناغی سەرەتاییدا هیچ نیشانەی نییەو تا كاتێك، كە بە قۆناغی تووند و جدی نەگات، كەسی توشبوو نیشانەیەكی ئەوتۆ هەست پێناكات.

نەخۆشییەكە یەكێك لە بەربڵاوترین شێرپەنجەكان لەنێو ژناندایە، كە هەڵبەت بە چاودێری ژنان لە سەر خۆیان بەئاسانی دەتوانن ڕێگری لەم نەخۆشییە بكەن، كە لە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە.

لێدانی ڤاكسینی HPV لەكچانی 11 تا 12 ساڵ.

شیكاری پاپ‌ ئیسمیر (Pap Smear) هەر سێ ساڵ جارێك لەخانمانی 21 تا 29 ساڵ.

ژنان 30 تا 65 ساڵیش دەبێت هەر سێ ساڵ جارێك، یان پێنج ساڵ جارێك شیكاری پاپ ئیسمیر (Pap Smear) لەگەڵ شیكاری (HPV) ئەنجام بدەن.

هـ ـ ح