پیاوێك لەڕەگەزی سەرما.. وێنەكانی هەمووانی شۆك كردووە

جیهان

10/02/2019‌ 3489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاستە هەندێك دەڵێن، هەندێك كەس هاوڕێی سەرمان و كار لەوان ناكات، ئەوەتا "دانیەل شێتێر" پیاوێكی نێوەند ساڵی "میشیگان"ی ئەمریكا لەكاتێكدا پلەی سەرما لەئەمریكای باكوور، كە بە (34_) گەشتووە، هەوڵی مەلەكردن و یاریكردن لەسەر شەپۆلەكان دەدات. 

میدیاكان باس لەوە دەكەن، كە خەڵكی ئەم ناوچانە لەمكاتانەدا لەبەر سەرمای لەڕادە ژیانی خۆیان لەبەردەم ئامێرە گەرمكەرەوەكاندا دەگوزەرێنن، بەڵام دانیەل بڕوای بەئاوا دۆخێك نییەو لە "سوپریور" بێ گوێدانە ئەو دەنگوباسانە مەلەی خۆی دەكات.

زانستی تەندروستیش دەڵێت، جەستە لەسەرمادا دەست بەلەرزین دەكات و سوڕانی خوێن بەگەیشتن بە خاڵی كۆتا دەپچڕێت و پلەی نێو جەستە دوو پلە كەمدەبێتەوە و تووشی سەرمابردەیی دەبین، لەپاڵ ئەمانەشدا هۆشیاریش كەمدەبێتەوە و پاشان لێدانی دڵ دێتە خوارەوە، ئەگەریش پلەی دەروونی جەستە بە 24 بگات، دڵ دەوەستێت و كەسەكە دەمرێت. 

بەڵام كەسانێكی وەك دانیەل شێتێر هەن، كە لەم پلانەش خوارتر زیندوو ماونەتەوەو بەكوورتییەكی جیاوازن‌و هەمووانی تووشی شۆك كردووە.