جۆلێت بینۆچی بەرگری لەدەستدرێژكارەكەی هۆڵیوود دەكات

جیهان

11/02/2019‌ 922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانمە ئەكتەری براوەی خەڵاتی ئۆسكار (جۆلێت بینۆچی) داوا دەكات لۆمەی خەڵكی كۆتایی پێ بێت لەسەر هارڤی واینستین‌و "دادگا كاری خۆی بكات".

جۆلێت بینۆچی سەرۆكی دەستەی دادوەرانە لەفیستیڤاڵی فلیمی بەرلین، وتی "من هەوڵدەدەم خۆم بخەمە جێی هارڤی، بەڕای من بەشی خۆی چەشتووە".

ئەو خانمە ئەكتەرە وتیشی: لە كاتی كاركردنم لەگەڵ ئەم كەسە ناودارەی بواری فلیمسازیدا لەفلیمەكانی چۆكۆلات و ئینگلش پەیشنت دا هیچ كات تووشی كێشە نەبووم.

هارڤی واینستین لەلایەن ٨٠ خانمە ئەكتەرەوە تۆمەتبار كراوە بە گێچەڵی سێكسی، كە ئەو تۆمەتانە دەیان ساڵ لەمەو پێشن‌و هارڤی خۆشی دان دەنێت بەوەدا، كە لە ڕابردوودا ڕەفتارەكانی "خەڵكانی توشی ناڕەحەتی زۆر كردووە"، بەڵام نكوڵی لەوەدەكات هیچ ڕەفتارێكی زۆرەملێی سێكسی ئەنجامدابێت بەرانبەر هیچ كەسێك و هەموو تۆمەتە ئاڕاستەكراوەكانی ناوزەند كرد بە "هەڵەیەكی زەق".

هارڤی دوچاری ٥ تۆمەتی گێچەڵی سێكسی بووەتەوە لەگەڵ لاقەكردنی دوو خانمە ئەكتەر، كە ئەم كەسە ئەم دوو تۆمەتەش ڕەتدەكاتەوە و نكوڵییان لێدەكات.

هەروەها دووچاری چەند كەیسێكی مەدەنیش كراوەتەوە، یەكێك لەوانە لەلایەن خانمە ئەكتەر ئاشڵی جود بووە، كە یەكێك بووە لە تۆمەتباركارە یەكەمینەكانی.

لە ساڵی ٢٠١٧ دا، جۆلێت بە ڕۆژنامەی فەرەنسی (لا مۆند)ی ڕاگەیاند، كە بەرهەمهێنەرێكی فلیم دەستدرێژی كردووەتە سەر كاتێك تەمەنی ١٨ ساڵان بووە.

خانمە ئەكتەرە فەرەنسییەكە  وتەی پێشكەشكردن لە یەكەمین كۆنفرانسی هەواڵییدا لەفیستیڤاڵەكەدا وتی: لە كاتی كاركردن لەگەڵ هارڤیدا توشی هیچ كێشەیەك نەبووەتەوە، هەرچەندە زانیویەتی كێشەی تری هەبووە. 

هەروەها وتی: "هارڤی وەكو بەرهەمهێن زۆربەی كاتەكان كەسێكی زۆر باش بووە، بەڕای من زۆر كەسێكی چاك بووە. نابێت ئەوەمان لە یاد بچێت زۆرینەی دەرهێنەر و ئەكتەرەكان و بەتایبەت خانمە ئەكتەرەكان بەلایانەوە سەخت بووە. من تەنها دەمەوێت لێی گەڕێین و مێشكی كەمێك بحەوێتەوە و ڕێبدەین دادگا چی پێویستە بیكات لە كاری خۆیدا".

ژمارەی ئەو خانمانەی هارڤییان تۆمەتبار دەكرد بە گیچەڵی سێكسیی لەڕێی جوڵانەوەی #هەروەهامنیش ەوە پەرەی سەند كە لەلایەن (تارانا بەرك)ەوە دەستی پێكرابوو.

وەرگێڕانی: ڕوخۆش عەبدوڵڵا حسێن