داهێنانێكی نوێ‌ بۆ ركابەرایەتیكردنی ڤیاگرا بەرهەمدەهێنرێت

تەندروستی

12/02/2019‌ 2217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیایەكی بەریتانی پەرەی بەجۆرێك مەڵهەم داوە، كە لەماوەی پێنج دەقیقە كاریگەری لەسەر توانای سێكسی دەبێت.

ئەو مەڵهەمەوە لەلایەن كۆمپانیا بەریتانییەكە بۆ ركابەرایەتیكردنی حەبی ڤیاگرا دروستكراوە، كە كاریگەری ئەوەی یەكەمیان خێراترو زیاتریشە.

ڤیاگرا، كە بۆ بەهێزكردنی توانای سێكسی ناوبانگێكی هەیە، لەدوای بەكارهێنانی بە نیو سەعات كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت.

كۆمپانیای "Futura Medical"ی بەریتانی مەڵهەمەكەی بەرهەمهێناوەو ناوی "Eroxon" لەتاقیكردنەوەكان سەركەوتوو بووەو لەماوەی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح