ڤیدیۆ.. بەشێوەیەكی جیاواز داوای هاوسەرگیری لەخۆشەویستەكەی كرد

هەمەڕەنگ

12/02/2019‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كورێكی گەنجی لوبنانی، بەشێوەیەكی جیاواز داوای هاوسەرگیری لەكچە خۆشەویستەكەی كرد، كە ماوەیەكە پێكەوەن.

كوڕەكە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا وردەكاری داواكاری هاوسەرگیری لەخۆشەویستەكەی خستووەتەڕوو.

لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، كە ئەو كوڕە بە ئۆتۆمبیل بەشاری بەیروتی پایتەختی لوبنان خۆشەویستەكەی دەسووڕێنێتەوەو دواتر پێی دەڵێت، سوپرایزێكی بۆی هەیە.

هەر لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، كوڕەكە خۆشەویستەكەی دەبات بۆ فڕۆكەخانەی لەوێ‌ داوای هاوسەرگیری لێدەكات‌و دواتر بەئاسماندا گەشتێك بەفڕۆكە ئەنجامدەدەن.

هـ ـ ح