شارپرێس:
سورێژە ئەو نەخۆشیەیە، كە زۆر بە خێرایی لەكەسیكَەوە بۆ كەسێكی دیكە بڵاودەبیتەوە، كە نەخۆشییەكە بە هۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبێتو بڵاودەبێتەوە.
سورێژە لە رێگەی هەواوە كاتێك كەسی توشبوو دەكۆكێت ، یان دەپژمێت یاخود كەسێك راستەوخۆ بەركەوتنی هەبێت لەگەڵ كەسێكی توشبوو، یاخود هاوبەشی پێكردنی هەمان تەن دەگوازرێتەوە.
لەنیشانە دیارەكانی سورێژە:
تای بەرز
سوور بوونەوەی جەستە
لووت گیران
چاو سووربوونەوە
كەسی تووشبوو، سەڕەرای ئەوەی چارەسەر وەرنەگرێت بۆ ماوەی ۲_۳ هەفتە نیشانەكان نامینیت ، بەڵام بە بەردەوام بوونی نیشانەكانی سورێژە لەوانەیە ببیتە هۆی مردن.
چۆن سورێژە دەبێتە هۆی مردنی مرۆڤەكان؟
لەكاتی ئاڵۆزبوونی نیشانەكاندا لە هەر ۱٠٠٠ منداڵێكی توشبووی سورێژە ۱ منداڵ تووشی هەوكردنی پەردەی دەماخ دەبن، كە دەبیتە هۆی: شەلەل، كەڕی، بیركوڵی.
لەمنداڵداو لە هەر ۲٠ منداڵ ۱ منداڵ توشبوو بەسورێژە توشی هەوكردنی سی دەبیت.
منداڵی نەكوتراو زیاتر لەمەترسی توشبووندان بەسورێژە و كاریگەرییە خراپەكانی لەوانەش (مردن).
وەرگێران: شادان تاهیر رەزا