چۆن خۆت دەپارێزی؟ تیشكی مۆبایلە زیرەكەكان زیانی زۆر بەمرۆڤ دەگەیەنن

جیهان

12/02/2019‌ 1243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
كۆمپانیای STATISTA لیستیكی داناوە بۆ تێكرای ئەو تیشكانەی، كە مۆبایلە زیرەكەكان دەریدەكەن، كە كۆمپانیاكە سێ مۆبایلی كۆمپانیای   Xiomi دیاریكردووە، كە زۆرترین تیشك دەردەكەن .

خەڵكانێكی زۆر لەرێگای تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە باسیان لە زەرەر و زیانەكانی ئەو تیشكانە لەسەر تەندرووستی مرۆڤ كردووە چەندین ساڵە زانایان دەیانەوێت وەڵامی ئەوە بدەنەوە ، بەڵام تائێستا لیكۆڵینەوەیەكی زانستی وەڵامی ئەوەی بەشێوەیەكی زانستی بڕواپیكەر نەداوتەوە.

ئەوەی تائێستا زانراوە ئەوەیە، كە مۆبایل شەپۆلی كارۆموگناتیسی لەچوارچێوەی كۆدی بێتەلدا دەردەكات ، كە وا پۆلێنكراون ئەوانە تیشكی ئایۆنیكراون، كە تیشكی خاوەن وزەی بەرزن، بەهۆی بەریەككەوتنی تیشكەكە بەئەتۆمی ئەو ناوەندەی پێدا تێپەر دەبن دەبنە هۆی ئایۆنێكردنی ئەو ناوەندە ، ئەمەش دەبێتە هۆی دەركردنی هەندی ئەلیكرتۆنی ئەتۆمەكان ، بەمەش ئایۆنكان دەكەونە ناوەراست.

ئەو شەپۆلانەش زۆر لەو تیشكە  ئایۆنیكراوانەی تری وەك تیشكی سینی‌و تیشكی سەروو بنەوشەیی و تیشكی گاما لاوازترن، كە دەتوانن شانەكانی جەستەی مرۆڤ ببڕن و ببنە هۆی زیان گەیاندن بە خانەكان ، ئەویش لەرێگای گۆڕینی پێكهاتەی ترشی ناوەكی، كە تائیستاش هیچ لێكۆڵینەوەیەكی زانستی‌و تەواوەتی لەسەر كاریگەری ئەو تیشكە لەسەر جەستەی مرۆڤ نەكراوە.

هەروەها ئەوەی زانراوە ئەوەیە، كە تیشكی ئایۆنیكراوی دەرچوو لە مۆبایلی زیرەك ، لەسەر ئاستی خانەی وزەی پێویستی تێدا نییە، كە بەشیوەیەكی راستەوخۆ  پیكهاتەی ترشی ناوەكیی لەناو ببات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێگەی ئەلیكترۆنی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ شێرپەنجە(ASS)   بڵاویكردووەتەوە، مۆبایلی زیرەك مەترسییەكانی تووشبوون بە وەرەمەكانی میشك‌و  وەرەمی تری سەر و گەردن زیاد دەكات .

هەروەك شەپۆلەكانی رادیۆش ئەگەر چر بن ، دەبنە هۆی گەرمكردنی شانەكانی جەستەی مرۆڤ ، هەر لەسەر ئەم پرەنسیپەش ئامێری مایكرۆ وەیڤ كار دەكات.

سەرەرای ئەوەی، كە ئەو وزەی لە مۆبایلەوە دەردەچێت زۆر لاوازە ، بەجۆریك بەشی ئەوە نابێت، كە پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ بەرزبكاتەوە ، ئەمەش بە قسەی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ شێرپەنجە، مانای ئەوەیە مەترسییان لەسەر جەستەی مرۆڤ نابێت ، بەڵام لەهەمان كاتدا داوا دەكەن تا بكرێت مۆبایلی زیرەك كەم بەكاربهێنرێت،

ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە تیشكی مۆبایل
جێی ئاماژە بۆ كردنە،  كە شەپۆلەكانی مۆبایل لای ئاریێلی مۆبایلەكە زۆر بەهێزن ، بەڵام تا لە مۆبایلەكە دوور بكەونەوە هێزەكانیان لەدەست دەدەن‌و لاوز دەبن .

هەندێك لە بەكارهینەرانی مۆبایل لەكاتی تەلەفۆن كردندا مۆبایلەكە زۆر لە گوێیان نزیك دەكەنەوە ، ئەمەش مەترسیدارە چونكە  تا ئاریێلی بۆبایلەكە لەسەر نزیكتر بێت كاریگەری تیشكەكە زیاتر دەبێت.

لێرەدا زانایان چەند رێگایەكیان باس كردووە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی تیشكی مۆبایل لەسەر مرۆڤ:

تابكرێت هەوڵ بدرێت مۆبایلی زیرەك كەم بەكاربهێنرێت

بەكارهینانی بیستۆك (سماعە) یان گەورەكەری دەنگ ، تاوەكو مۆبایلەكە لەدووری سەرەوە بهێڵرێتەوە

مۆبایلەكە دوور لەخۆت دابنێ ، تاپیتدەكرێت هەوڵ بدە لەو شوێنە دوور بكەرەوە، كە شەبەكەی مۆبایل لێی لاوازە ، چونكە بۆبایل لەو كاتەدا هەوڵدەدات زۆرترین وزە بەكاربهێنێت

هەڵبژاردنی ئەو مۆبایلانەی تێكرای دەركردنی تیشكەكانیان كەم و لاوازە، بۆ ئەوەی بشزانی ئاستی تیشكدانەوەی مۆبایلەكەت چەندە دەتوانرێت سەری پێگەی كۆمپانیای درووستكەری مۆبایلەكە بكرێت ، كە لەوی هەموو زانیارییەكت لەو بارەیەوە دەست دەكەوێت.