داهێنانی ئامێرێك بۆ پێوانی ڕادەی ڕەقبوونی دەمارەكان

تەندروستی

13/02/2019‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی ئەوروپا توانییان ئامێرێك دابهێنن، كە بەسوودوەرگرتن لەڕووناكی دەتوانێت ڕادەی توندی و ڕەقبوونی دەمارەكان بپێوێت.

بەپێی هەواڵی پێگەی "مێد گجێت"، ناوەندە لێكوڵینەوەیەكانی ئەوروپا لەنموونەی "Medtronic ئامێرێكی هاوشێوەی موجەفیفەیان بەرهەمهێناوە، كە دەتوانێت بۆ پێوانەی خێراو ئاسانی خوێنبەرەكان بەكاربهێنرێت.

هەر بەپێی هەواڵی پێگەكە ئەمەش پێشكەوتنێكی گرنگە، چونكە ڕەقبوو‌و توندبوونی خوێنبەرەكان یەكێك لە نیشانەكانی پەستانی خوێن‌و لەڕابردووشدا بۆ دیاریكردنی رادەی رەقبوونەكە بەبێ ئامادەبوونی پسپۆڕێكی دڵ و دەمار بۆ كەسەكەكان و نەخۆشەكان ئەستەمبوو، بەڵام ئەو ئامێرە كارەكەی ئاسانكردووەو بەزوویی دەتوانرێت رێژەی رەقبوونی دەمارەكان بپێوێت.

ئامێرە هاوشێوە موجەفیفەیەو تیشكدانەوەی كەمی لێزەری بەرهەمدێنێت، كە بەهۆی (trachea)ییەكی فۆتۆنیكی بۆ دیاریكردنی جوڵە ئاساییەكانی نێو پێست و خوێنبەرەكاندا دیزاینكراوە.

نموونەی سەرەتایی ئەو ئامێرە لە ئێستادا لەسەر نەخۆشانی نەخۆشخانەی "جۆرج پۆمپیدۆی" پاریس لەسەر كەسانی تووشبوو بەنەخۆشی دڵْ‌و دەمار تاقیكرایەوەو پاش لێكۆڵینەوی زیاتر لە وردی كارەكانی دەخرێتە نێو بازاڕەكانی جیهان.